بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمپئۆ: ئێرانییەکان لە چل ساڵەى کۆمارى ئیسلامى یادى ئەزموونێکى خراپ دەکەنەوە

ئەمپئۆ: ئێرانییەکان لە چل ساڵەى کۆمارى ئیسلامى یادى ئەزموونێکى خراپ دەکەنەوە
AvaToday caption
posted onFebruary 7, 2019
noبۆچوون

 

مایک پەمپئۆ وەزیرەی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە دیمانەیەک لەگەڵ کاناڵی تەلەڤزیۆنی فاکس نیوز گووتی: پێمان وایە یەکیەتییەکی وەک ناتۆ لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەکرێت.

 

بە گووتەی پەمپئۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکە پێیان وایە بوونی وەها دامەزراوەیەک بە قازانجیانە. ڕێککەوتنی سەرەکی هەیە و دەبێ لەسەر وردەکارییەکانی قسە بکەین.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەو دیمانەیەدا وێرای جەخت کردنەوە لە سەر قسەکانی ترامپ لە کاتی لێدوانی ساڵانەی لە هۆڵی کۆنگرەی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران گووتی: ئێمە ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کرد کە ئیزنی ئەوەی پێدان لە گەڵاڵە ناوەکییەکەیدا پێشکەوتن بە دەست بێنن، بەڵام ئیستا لەو ڕیککەوتنە هاتووینە دەر و تێکەڵی کەمپەینێک بووین بۆ ئەوەی لەوە دڵنیابین خەڵکی ئێران دەتوانن قسەی خۆیان بکەن. کاتێک خەڵکی ئیران  بتوانن قسەی خۆیان بکەن بە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەڵێن ئێمە نامانهەوێ ڕژیمی ئێران لە سوریە و یەمەن و عێراق و لوبنان بوونی نیزامی هەبێت.

بە گووتەی پەمپئۆ لیستی هەوڵە خراپەکانی کۆماری ئیسلامی یەکجار زۆرە. ئەو حەفتەیە ساڵیادی ٤٠ ساڵەی کۆماری ئیسلامییە، ئەزموونێکی تاڵ بۆ خەڵکی ئێران و ڕژیمێک کە هەتا ئێستاش گەورەترین پاڵپشتیکاری تیرۆریزمی جیهانییە. لە بیرتان بێت ئێمە دۆسیەی سوریەمان لە چ هەلومەرجێکدا وەرگرت. دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا ئامادە نەبوو لە ڕێگەی پاراستنی تەناهی نەتەوەیی ئەمریکا هیچ هەنگاوێک بنێت.

لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: هێڵی سوریان بۆ سوریە کێشا، بەڵام بەشار ئەسەد درێژەی بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دا. ئەوە هەڵە بوو، ئێمە لە بارودۆخێکی خراپدا سوریەمان گرتە ئەستۆ. ئێستا حکومەتی ئێران و ڕووسیە وەک هێزگەلێکی گرنگ لە سوریە لەقەڵەم دەدرێن و ئێمە خەلافەتی ئیسلامی و مەترسی داعشمان بە کەمترین ئاستی خۆی گەیاند. ئێستا بە دوای ڕێگەچارەیەکی سیاسین بۆ ئەوەی چارەنووسی شەش ملیۆن ئاوارەی فەلەستینی دیاری بکەین و بە کەمکردنەوەی ئاستی توندوتیژییەکان ڕەوتی ئاوەدانکردنەوەی سوریە خێراتر بکەین.