بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی لە قەیران چەقیوە

کۆماری ئیسلامی لە قەیران چەقیوە
نووسەران و ڕووناکبیران لە چل ساڵەی کۆماری ئیسلامی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە جەلاد نێو دەبەن
posted onFebruary 7, 2019
noبۆچوون


محەمەد مەلەکی یەکەمین سەرۆکی زانکۆی تاران دوای سەرکەوتنی شۆڕش لە نامەیەکی سەراواڵەدا کە پێشکەشی کردووە بە قوربانیان و ئازارچێشتوانی ٤٠ ساڵ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی نووسیویەتی: هێشتا خوێنی ئەو پیاو و ژنانەی بۆ شۆڕش ڕژا، وشک نەببووە کە کۆشکی ئاواتەکانیان ڕووخا و خراپترین جۆری سەرەڕۆیی دینی جێگەی سەرەڕۆیی سیستەمى پاشایەتی گرتەوە.

 

لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا وێرای لۆمە کردنی خەڵک لە کاتی شۆڕشی گەلانی ئێراندا کە بۆچی باوەڕیان بە خومەینی کرد هیوای ئەوە دەخوازێ نەوەی نوێ بە چاوێکی کراوەتر چاو لە داهاتوو بکەن بۆ ئەوەی یەکجار و بۆ هەمیشە کۆتایی بە سەرەڕۆیی لە ئێران بهێندرێت. ئەبولفەزل قەدیانی و عەلیڕەزا ڕەجایی کە هەردووکیان سەر بە ڕەوتی ڕیفۆڕمخوازن  بە بڵاوکردنەوەی نووسینێک کە بە هاوبەشی نووسیویانە باسیان لەوە کردووە کۆماری ئیسلامی کۆماری فریودەری ئایدۆلۆژیک و سەرکوتی سیاسی و کۆمەڵایەتییە.

شایانی باسە مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چل ساڵەی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی گووتبوی کۆماری ئیسلامی کۆماری چل ساڵ دۆڕانە و ڕژیمی گەندەڵی ئێران هیچ شتێکی بۆ کۆمەڵگەی ئێران پێ نییە.