بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دۆناڵد ترامپ: کۆماری ئیسلامی دیکتاتۆرێکی گەندەڵە

دۆناڵد ترامپ: کۆماری ئیسلامی دیکتاتۆرێکی گەندەڵە
posted onFebruary 6, 2019
noبۆچوون

 

سەرکۆماری ئەمریکا لە کاتی قسە کردنی ساڵانەی خۆیدا گووتی کۆماری ئیسلامی دیکتاتۆرێکی گەندەڵە و ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە پێداگرە.

 

ترامپ لە بەشێک لە قسەکانیدا گووتی: کۆماری ئیسلامی دیکتاتۆڕێکی گەندەڵە و پشتیوانی تیرۆریزم دەکات و لە لایەکی دیکە بە ڕژیمێکی توندڕەوی نیودێر کرد و راشیگەیاند دەوڵەتەکەی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بە بڕیاڕە. لە درێژەی قسەکانیدا سەرکۆماری ئەمریکا باسی لەوەش کرد ئەمریکا بۆ ئەوەی نەهێڵێت کۆماری ئیسلامی دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات پێویست بوو لە ڕیککەوتنی خراپی بەرجام بێتە دەرێ.

کۆماری ئیسلامی ڕەتی دەکاتەوە هەوڵی بەدەست خستنی چەکی ناوەکی دابێ. ئەو کاتەی دەوڵەتی باراک ئۆباما لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بە ڕیککەوتن گەیشتبوو گووتبوی ئەو ڕێککەوتنە بۆ ماوەیەک دەتوانێ پێش بگرێت بە هەوڵەکانی کۆماری ئیسلام ی بۆ درووست کردنی چەکی ئەتۆمی. دۆناڵد ترامپ پشتگیری  بڕیاڕی گەڕانەوەی گەمارووەکان بۆسەر کۆماری ئیسلامی دەکات و دەڵێ ئەو گەمارۆیانە گرانترین گەمارۆن کە لە دژکی وڵاتێک بەکار هێنرابن. ترامپ لە بەهاری ساڵی ڕابڕدوو لە ڕێککەوتنی بەرجام چووە دەرێ بەڵام وڵاتانی ئەوروپایی هاوپەیمانی واشنگتۆن هەروا لە ڕێککەوتنەکەدا ماونەوە.

گەمارووەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران لە دوو قۆناغدا گەڕاونەوە سەر ئەو وڵاتە و واشنگتۆن لە سەر کۆمەڵیک پرسی وەک بەرنامەی ئەتۆمی، بەرنامەی موشەکی و چالاکیەکانی ئێران لە ناوچەکە داوای وتووێژی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی کردووە بەڵام لە لایەن تاران ڕەت کراوەتەوە. دۆناڵد ترامپ دەڵێ چاو لەسەر ئەو دەسەڵاتە هەڵناگرین کە دروشمی نەمانی ئەمریکا و هەڕەشەی لەنێو بردنی ئیسرائیل دەکات.

شایانی باسە ترامپ لە قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە بە زوویی دەگەڵ ڕیبەری کورەی باکور چاوپێکەوتن دەکات و هەروەها بەردەوام دەبێ لە پشتیوانی  ناڕەزایەتییەکان دژی نیکۆلاس مادۆرۆ  و سورە لە سەر بڕیاری پاشەکشێ پێکردنی هێزەکانی لە سوریە.