
لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی لە نمایشێکی گاڵتەجاڕانە و پڕ مانادا، لە ڕێوڕەسمی حكوومەتیی ئەمڕۆ بۆ فەرماندە کوژراوەكانی سپای تێرۆریسی پاسداران، لە جیاتی ئامادەبوونی ڕاستەقینەی ڕێبەرانی ڕێژیم، لە ماكێتی کارتۆنیی خامنەیی خائین، ئیبراهیم ڕەئیسی، و ڕوحوڵڵا خومەینییان سوودیان وەرگرتووە. وێنەیەک کە ئێستا بە خێرایی لە سۆشیال میدیادا بڵاودەبێتەوە، نیشان دەدات کە بەکرێگیراوان لە تەنیشت ئەم ماكێتانە بە ئاڵای کۆماری ئیسلامییەوە وەستاون و لەبری سەرکردەی ڕاستەقینە لەگەڵ پارچە کارتۆن سێڵفی دەگرن.
ئەم دیمەنە زیاتر لە ساتێکی ڕەمزیە؛ دانپێدانانێکی بێ مەبەستە بە داڕمانی دەسەڵات. سیستەمێک کە بۆ ماوەی چوار دەیە بە دروشمی "ولایەتی فەقیهیە" و "ئامادەبوونی مەیدانیی ڕێبەر" خەڵكی سەرکوت کرد، ئێستا بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکەی پەنای بۆ کارتۆن و کۆپی بردووە.
ئەمە لە کاتێکدا ڕوودەدات:
• زۆرێک لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران لە هێرشەکانی ئەم دواییە کوژراون.
• هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پایتەخت و ناوەندە هەستیارەکان بەردەوامن.
• بە پێچەوانەی بانگەشەی ئاساییی خۆی، خامنەیی خیانەتکار لە گۆڕەپانەکاندا ئامادە نییە و تەنانەت لە پرسەی فەرماندە کوژراوەکانیشدا بەشداری نەکردووە.
شرۆڤەکاران پێیان وایە ئەم کۆپیانە نیشانەیەکی ڕوونی شکستی ڕەمزیی ڕێژیمە:
حکومەتێک کە سەرکردەی نەماوە تەنها سەرکردەیەکی کارتۆنی هەیە.
خامنەیی خیانەتکار لە پۆستی "ڕێبەری مەزن" دابەزێنراوە بۆ پۆستەرێکی پڕوپاگەندە.