بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سێ بەرپرسی باڵای ئیتلاعاتی ئێرانی سزادا

سزای ئێران
posted onMarch 25, 2025
noبۆچوون

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، بە تاوانی ئەوەی ڕۆڵیان هەبووە لە ڕفاندن و مردنی کارمەندێکی پێشووی دامەزراوەی لێکۆڵینەوەکانی فیدراڵی ئەمەریکا (ئێف بی ئای)، سێ بەرپرسی باڵای وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی سزادا .

سەبارەت بەم سزا نوێیەی سەر بەرپرسانی ئێران، ئیسکۆت بسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا دەڵێت: شێوازی مامەڵەکردنی ئێران لەگەڵ لوینسۆن پەڵەیەکی شەرمەزارییە لە مێژووی تاریکی ئەو وڵاتە، بە تایبەت لە لایەنی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، هەربۆیە ئێمە لەگەڵ تەواوی لایەنە فەرمییەکانی حکوومەتی ئەمەریکا لە لێکۆڵینەوە و بە دواداچوونی لە بەرپرسانی ئەو تاوانکارییەی کراوە، بەردەوام دەبین.

ئەو کەسانەی ئەمریکا خستوونیەتە لیستی سزاکانیەوە بریتین لە ڕەزا ئەمیری، غولام حوسێن محەممەدنیا و تەقی دانیشڤەر، بەگوێرەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەو سێ ئەفسەرەی هەواڵگری ڕۆڵیان هەبووە لە ڕفاندنی لێڤینسن و ئەگەری مردنی، هاوکات ڕۆڵیان هەبووە لە هەوڵەکانی ئێران بۆ پەردەپۆشکردن یان خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتیان.