بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

چالاکانی کوردستانی وێنەیەکی ژینایان دیزان کردووه و داوا دەکەن لەسەر پرۆفایلەکانمان دایبنین

چالاکانی کوردستانی وێنەیەکی ژینایان دیزان کردووه و داوا دەکەن لەسەر پرۆفایلەکانمان دایبنین
ئەو وێنه تایبەته که له لایەن دڵسۆزانی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان بۆ ڕێزگرتن له دووهەمین ساڵڤەگەری سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی دیزاین کراوه
ئەو وێنەیە بکەن بە وێنەی پڕۆفایلی ئەکاونتی سۆشیاڵ میدیاکانتان بۆ ماوەی شەش رۆژ لە ٢٣ خەرمانان بۆ ٢٨ خەرمانان
posted onSeptember 14, 2024
noبۆچوون

کۆمەڵێک له دڵسۆزانی بزاڤی ڕزگاریخوازانەی کوردستان له پەیامێکی تایبەت بۆ ئاڤاتودەی ڕایانگەیاند: "بەبۆنەی دووهەمین ساڵیادی گیانبەختکردنی ژینا دەمانهەوێت پێتان ڕابگەیەنین کۆمەڵێک لە چالاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەستاون بە دیزاینی وێنەی ژینا ئەمینی، کە دوورە لە هەر ئاجێندایەکی سیاسی و حیزبی و تەنها بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی دووهەمین ساڵیادی گیانبەختکردنی ژینا ئامادە کراوە".

ئەوان له نامەکەیان بۆ ئاڤاتودەی دەنووسن: "داوا دەکەین لە ئێوەی بەڕێز کە کاریگەریتان هەیە لەسەر ڕەوتی کۆمەڵگا و هەروەها لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا چالاکن، ئەو وێنەیە بکەن بە وێنەی پڕۆفایلی ئەکاونتی سۆشیاڵ میدیاکانتان بۆ ماوەی شەش رۆژ لە ٢٣ خەرمانان بۆ ٢٨ خەرمانان".

نووسەرانی ئەم نامەیه تەرکیزدەکەنەوه که: "هیوادارین بتوانین هەموومان پێکەوە بە گۆڕینی وێنەی پڕۆفایلەکانمان (یەک وێنە) بە جیهان نیشان بدەین هەموومان، خاوەندارییەتی لە ژینای کوردستان دەکەین".