بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

داوای مانگرتنی سەرانسەری لە دووهەمین ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی

داوای مانگرتنی سەرانسەری لە دووهەمین ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی
posted onSeptember 10, 2024
noبۆچوون

چالاکانی سیاسی، مەدەنی و مافی مرۆڤی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک، بەبۆنەی دووهەمین ساڵڕۆژی کوشتنی حکوومەتی "ژینا ئەمینی" و بزاڤی "ژن، ژیان، ئازادی"، داوای بەڕێوبردنی مانگرتنی سەرانسەریان کردووه.

لەم بانگەوازه هاتووه: "ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان دەچینە نێو دووەمین ساڵڕۆژی گیانبەختكردنی ژینا ئەمینی و دەسپێکی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی؛ ڕاپەڕینێک کە هەموو ئازادیخوازانی سەرانسەری ئێرانی کۆکردەوە و جارێکی دیکە نیشانی دا کە کوردستان هێشتا بەهێزە و شكست قبوڵ ناكات".

له درێژەی ئەم بانگەوازه هاتووه: "کوردستان هەروەک چۆن لە ڕۆژانی یەکەمەوە بە هەموو هێزیەوه بە هەرجۆره هەژموونی خوازی و تۆتالیتاریزمێک نایەکی گەورەی گوت، تەنانەت ئێستاش دوای چوار دەیە یەكگرتووانە بە تەواوی گیانەوه، نەوه به دوای نەوه بۆ ئازادی و سەروەری و یەکسانی خەبات دەكات".

نووسەرانی بانگەوازەکه ڕوو له خەڵکی تێکۆشەری کوردستان ڕادەگەینێن: "لە دووهەمین ساڵیادی گیانبەختكردنی ژینا ئەمینی و دەستپێکی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە گۆڕستانی ئایچی و سەقز و کوردستان، ئێمە تێکۆشەرانی کۆمەڵگەی سیاسی، مەدەنی و مافی مرۆڤی کوردستان، لە تەواوی باوکان و دایکان، گەنجان، كاسبكاران و سەندیکاکان، مامۆستایان، کرێکاران، خوێندكاران، قوربانیانی شۆڕشی ژینا، ئازادیخوازانی ڕێگای ئازادی و دۆستانی دادپەروەری و یەکسانی، داواكارین:ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان، با لە ماڵەکانماندا بمێنینەوە و ناڕەزایەتی مەدەنی خۆمان لە شێوەی مانگرتنی گشتیی سەرتاسەری نیشان بدەین، بە مەبەستی نیشاندانی ڕێز بۆ شەهیدانی شۆڕشی ژینا و درێژەدان بە ڕێبازەکەیان".