بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نامەای ٣١٣ کارناس و براوەی خەڵاتی نۆبێل بۆ وڵامدەرکردنی کۆماری ئیسلامی لەهەمبەر تاوانەکانی

نامەای ٣١٣ کارناس و براوەی خەڵاتی نۆبێل بۆ وڵامدەرکردنی کۆماری ئیسلامی لەهەمبەر تاوانەکانی
posted onAugust 17, 2024
noبۆچوون

گرووپێکی پێکهاتوو لە ٣١٣ کارناسی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و براوەی خەڵاتی نۆبێل لە نامەیەکدا بۆ ڤووڵکر توورک، کۆمیساری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، خوازیاری مێکانیزمێکی نێودەوڵەتی بۆ وڵامدەرکردنی کۆماری ئیسلامی لەهەمبەر تاوانەکانی بوون.

ئەم گرووپە لە نامەکەدا باسیان لە ٤٥ ساڵ تاوانی کۆماری ئیسلامی، لەوانە تاوان بە دژی مرۆڤایەتی و ژینۆساید و بەتایبەتی کوشتارەکانی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە ئێران کردووە.

نووسەرانی نامەکە بە ئاماژەدان بە شەش ساڵ چالاکیی جاوید ڕەحمان، ڕێپۆرتێری پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ لە ئێران و بەرزنرخاندنی، ڕایانگەیاندووە کە ئامادەی هاوکاریکردن لەگەڵ مای ساتۆ جێگرەوەکەی ناوبراون تاکوو پێش لە پارێزراویی ڕێژیمی ئیسلامی بۆ تاوانەکانی بگرن.

نووسەرانی نامەکە زیادیان کردووە کە جاوید ڕەحمان کولتووری پارێزراویی لە سزای بۆ کۆماری ئیسلامی بەرەوڕووی کێشە کردووەتەوە و لە ڕاپۆرتەرکانی خۆیدا جەختی لە بێسەروشوێنکردنەکان هەزاران بەندکراو و لەسێدارەدانە نایاساییەکانی ساڵی ١٣٦٧ وەک تاوان بە دژی مرۆڤایەتی کردووە.

جێی ئاماژەیە کە جاوید ڕەحمان لە جۆزەردانی ئەمساڵدا لە کۆبوونەوەیەکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ ڕایگەیاندبوو کە توێژینەوەکانی دەریخستووە، کوشتنە بەکۆمەڵەکان، ئەشکەنجە و کردەوە نامرۆڤانەکانی دیکەی کۆماری ئیسلامی لەهەمبەر کورد و بەهاییەکان، بە ئامانجی ژینۆسایدکردن ئەنجام دراوە.

لە ئێستادا ئەم ٣١٣ کەسە بە واژۆکردنی ئەم نامەیە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ڕاپۆرتەکەی جاوید ڕەحمان ڕێگەیەکە بۆ گەیشتن بە دادپەروەری و کۆتاییهێنان بە قەیرانی پارێزراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سزای تاوانەکانی.

ئەم کەسانە لە نامەکەدا خوازیاری ئەوە بوون کە ڤوولکر توورک لە پێگەی خۆی کەڵک وەربگرێت و داوا لە شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات تاکوو مێکانیزمێکی نێودەوڵەتی بۆ وڵامدەركردنی کۆماری ئیسلامی پێک بهێنن.