بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لە ئەسفەهان چەندین تەقینەوە بەهێز روویدا

لە ئەسفەهان چەندین تەقینەوە روویدا
کات و ساتی تەقینەوه بەهێزەکان له ئەسفەهان که دەگووترێت بەدەستی هێزەکانی ئیسرائیل له قووڵای خاکی ئێران ڕوویداوه
ئیسرائیل و هێزەکانی له ناو جەرگەی خاکی ئێران ڕۆژانە بەردەوامن له هێرش کردن بۆ سەر ئامانجە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی
posted onAugust 6, 2024
noبۆچوون

له کۆتا ساتەکانی دووشەمه شەو، ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، لە سنووری شارۆچکەی سپاهانی پاڕێزگای ئەسفەهان، دەنگی سێ تەقینەوە بیسترا. بەرپرسانی ناوچەکە هۆکارەکەی بۆ "راهێنان و تاقیکردنەوە" دەگێڕنەوە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، مێدیاکانی حکومەتی، له زاری محەممەدڕەزا جانساری، جێگری پارێزگاری ئەسفەهان رایگەیاندووە: "هۆکاری تەقینەوەکان تەنیا راهێنان و تاقیکردنەوە بووە".

بەڵام کارناسانی سەربەخۆ، ئەم ڕووداوگەله به بەشێک له ئۆپرسیۆنەکانی ئیسرائیل دژ به ئامانجه نیزامییەکانی ئێران ناودەبەن و دەڵێن: "ئیسرائیل ڕۆژانه ئامانجەکانی خۆی له قووڵایی خاکی ئێران دەپێکێت و کۆماری ئیسلامیش توانای پێشگیری ڵێ نییه".

لەبارەی ئەم ڕووداوه خەڵکی ناوچەکە، له سۆشیاڵ مێدیاوه ڕایانگەیاندووه که دەنگی تەقینەوەکان دوابەدوای یەکدی بوون و بیستراون.

ئەم رووداوە لەکاتێکدایە، چاوەڕێ دەکرێت ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، لە بەرامبەر کوژرانی ئیسماعیل هەنییە لە تاران.

بەرەبەیانی رۆژی ٣١ی تەممووز، ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تاران کوژرا.