بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئیسرائیل چوار بارمەتەی بەدیلگیراو بەدەستی حەماسی ڕزگار کرد

ئیسرائیل چوار بارمەتەی بەدیلگیراو بەدەستی حەماسی ڕزگار کرد
posted onJune 8, 2024
noبۆچوون

هێزی بەرگری ئیسرائیل، ڕۆژی شەممه، ١٩ جۆزەردان، به بەڵاو کردنی ڕاگەیندراوێک ڕایگەیاند که هێزەکانی توانیویانه له ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوو، چوار بارمەتەی جوو له دەستی تیرۆریستانی حەماس ڕزگار بکەن.

بەپێی ئەم ڕاگەیندراوه، ئەم ئۆپراسیۆنه به هاوکاری شین بێت و یەمام بەڕێوه چوو که بووەته هۆی ڕزگارکردنی چوار کەس له بارمەته ئیسرائیلییەکان که له هێرشی تیرۆریستی حەماس له ٧ی ئۆکتوبەر، به بارمەته گیرابوون.

بارمەتەکان که یەک ژن و دوو پیاون، هەر کام ٢٥، ٢١، ٢٧ و ٤٠ ساڵانن که له هێرشی تیرۆریستی حەماس بۆ سەر کونسێرتی موسیقایی "نوا" له ٧ی ئۆکتوبەری ٢٠٢٣ی زایینی به بارمەته گیرابوون.

ئەو ڕاگەیندراوه هەروەها ئاماژه دەکات که دۆخی جەستەیی چوار بارمەته جێگیرە و کێشەیەکی تایبەتیان نییه.

له لایەکی دیکەوه، ئیسرائیل دانبەوه دەنێت که به هۆی حەشاردانی ئەو بارمەتەگەله له شوێنێ سڤیل، چەندین شارۆمەند له درێژەی ئۆپراسیونەکه کوژراون که تاوانباری سەرەکی لەم بابەته تیرۆریستانی حەماسن که بارمەتەکەیان له شوێنێکی گشتی حەشاردووەتەوه.

ئێستا ١٢٠ بارمەتەی دیکەی ئیسرائیلی له دەستی حەماس ماون و هێزی بەرگری ئیسرائیل بەڵێنی ڕزگارکردنی هەموویانی به خەڵکەکەی داوه.