بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لە کرماشان دوو تۆن گۆشتی ماوەبەسەرچوو دۆزرایەوه

لە کرماشان دوو تۆن گۆشتی ماوەبەسەرچوو دۆزرایەوه
گوشتی ماوەبەسەرچوو
به هۆی چالاکی کۆمپانیاکانی سەر به سپای پاسدارن، به هەزاران تۆن گوشتی ماوەبەسەرچوو له سەرانسەری ئێران بڵاو دەبێتەوه و کڕیار بەبێ ئەوەی بزانێت وەکوو گوشتی تەندروست دەیکڕێت.
posted onFebruary 19, 2024
noبۆچوون

لە پارێزگای کرماشان تەنیا له ماوەی مانگی ڕێبەندان، دەست بەسەر دوو تۆن گۆشتی ماوەبەسەرچوودا گیرا. ئەم هەواڵه له‌لایەن بەڕێوەبەری گشتیی دامپزیشکی کرماشان پشتڕاستکراو و ڕایگەیاند، ئەم ڕێژه له گوشتی ماوەبەسەرچوو له ڕێی سەردان و پشکنینی دووکان، کۆگا و سەربڕخانەکان دۆزرایەوه و دەستی‌بەسەردا گیرا.

بەپێی راپۆرتی ڕاگەیاندنەکانی سەر به حکومەت، تورەج کەرەمیان، بەڕێوەبەری گشتیی دامپزیشکی پارێزگای کرماشان، له پرس کۆنفرانسێکدا وتی: "لە درێژەی مانگی ڕێبەندان، بەمەبەستی چاودێریکردن و پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییان، ٥٠٠ سەردان بۆ دووکان، سەربڕخانە و کۆگەکانی گۆشتی شاری کرماشان ئەنجام دراوه.

 کەرەمیان هەروەها ڕایگەیاند، لەو سەردان و پشکنینەکاندا دەست بەسەر دوو تۆن گۆشتی ماوەبەسەرچوودا گیراوە.

لە کرماشان دوو تۆن گۆشتی ماوەبەسەرچوو دۆزرایەوه
کۆگایەکی کوشتی ماوەبەسەرچوو

 چاودێرانی سەربەخۆی بەشی خوراک و تەندروستی لە ئێران لەو باوەره‌دان، مافیاکانی سەر به سپای تیرۆریستی پاسداران ڕۆڵی سەرەکیان هەیه له بڵاو کردنی خواردنی ماوەبەسەرچوو له سەرانسەری ئێران به تایبەت له ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

هەروەها ئاماژه بەو ڕاستیه دەکەن که سپای پاسداران هەر ئەو بڕی گوشت و خوراکه ڕزیوه که دەستی‌بەسەردا گیراوه،  دەستێنێتەوه و دووجاره بڵاوی دەکاتەوه.

پێشتر، هەر لەم پەیوەندییه، له خەرماناندا، ڕێکخراوی دامپزیشکی کرماشان له هەواڵێکدا رایگەیاندبوو، تیمەکانی لێکۆلینەوەی ئەم ڕێکخراوه توانیانه ٥٥ تۆن گوشتی ماوەبەسەرچوو، تەنیا له یەک کارگا بدۆزنەوه و دەستی بەسەردا گرن.

له لایەکی دیکەوه بەپێی وتەی ئەنجوومەنی ئاژەڵدارانی پارێزگای کرماشان زۆرتر له شەش ملیۆن سەر ئاژەڵ لە پارێزگاکەدا هەیه بەڵام بەوحاڵەش، کۆماری ئیسلامی گوشتی ڕزیو و ماوەبەسەرچوو لەنێو بازار بڵاو دەکاتەوه.

سەرچاوەیەک به ئاواودەی ڕایگەیاند، بانده مافیاییەکانی سپای پاسداران، ئاژەلەکان له ڕێگای یاسایی و نایاسایی بۆ عێراق و وڵاتانی کەنداو دەنێرن و به نرخێکی چەند قات دەفرۆشێت.