بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەیاننامەی ئەنجوومەنی مامۆستایانی کوردستان (سەقز و زیوییە) لەسەر دەستگیرکردنی سلێمان عەبدی، مامۆستای مامۆستای ناسراو و بەئەزموونی سەقز

بەیاننامەی ئەنجوومەنی مامۆستایانی کوردستان (سەقز و زیوییە) لەسەر دەستگیرکردنی سلێمان عەبدی، مامۆستای مامۆستای ناسراو و بەئەزموونی سەقز
AvaToday caption
posted onMarch 20, 2023
noبۆچوون

پەروەردەکاران و قوتابیان و هاوشاریانی خۆشەویست

وەک دەزانن هاوکار و هاوڕێی فەرهەنگیمان سلێمان عەبدی پێشنیوەڕۆی دەێنێ یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠١ لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

شایانی باسە ماڵی شەخسی و شوێنی کاری ئەم
مامۆستایە لەلایەن چەند بەکرێگیراو و جل شەخسییەکانەوە پشکاینراوە و سەرجەم ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و ئامرازەکانی پەیوەندی خۆی و خێزانەکەی دەستی بەسەردا گیراوە.

سلێمان عەبدی، کەسێکی پابەند بە یاسا و داواکار و مامۆستایەکی دڵسۆزە کە ئازار و ئەزیەتدانەکانی خەڵک و کۆمەڵگەکەی خەوی لە چاوەکانی دزیبوو و بەردەوام لە هەوڵدا بوو بۆ چارەسەرکردنی کێشە پەروەردەییەکان و هەڵينانەوەی هەنگاوی مرۆیی.

عەبدی کەسێک ناسراوە کە وەک زۆربەی هاوکارەکانی پابەند بە یاسا و بەرپرسیار، بێدەنگ نەبوو بەرامبەر ناخۆشی و ئازارەکانی هاوکارەکانی و خوێندکار و سەرجەم چین و توێژەکان و بەردەوام ئامادەی هاودەردی و هاوبەشیکردنی ئازارەکانی ئەندامانی کۆمەڵگا بووە لەگەڵ خۆی و لەم پێناوەدا خۆی کردە قوربانی.

ئەنجوومەنی مامۆستایانی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی ئەم کارە توندوتیژی و زۆرەملێیە دەکات کە لە سەروبەندی نەورۆزدا ڕووی دا و داوای ئازادکردنی بێ مەرجی ئەو مامۆستا و هاوکارە دڵسۆز و خەمخۆرە دەکات بە زووترین کات.

ئەم ئەنجوومەنە چەندین جار پێداگری کردووە و بەکاربردنی شێوازی زۆرەملێ و ڕەفتاری توندوتیژانە و هەڵنەرانە، ڕێگەیەک بوونە بۆ شاردنەوە و نابەرپرسیاریەتی بەشێک لە حکومەت کە لە هەوڵی ڕووبەڕووبوونەوەی ئازادییە ڕەوا و یاساییەکانی هاووڵاتیانە، کە ئێستا لە پێش ئەم حکومەتە نابەرپرسیار هەنگاو دەنێن.

ئاشکرایە کە ئەم جۆرە ڕووداوانە جگە لە ناڕازیەتی و توڕەبوونی خەڵک بە گشتی و کۆمەڵەی فەرهەنگیان بە تایبەتی و ڕایدەگەیەنین کە ئەگەر گوێڕایەڵی ئەم داواکارییە نەبن، ئەوا کردەوەی گونجاو و ناڕەزایەتی دەخەینە چوارچێوە و بەرنامەی کارەوە


ئەنجوومەنی مامۆستایانی کوردستان