بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بانگەوازی تیمی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر بەکرێگیراوانى خامنەیی

بانگەوازی تیمی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر بەکرێگیراوانى خامنەیی
AvaToday caption
posted onMarch 2, 2023
noبۆچوون

لیژنەى سەربەخۆ و نێونەتەوەیی "دۆزینەوەی ڕاستییەکان"ـی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، داوای لە خەڵک، گرووپ و ڕێکخراوەکان کرد کە زانیارییەکانیان لەسەر سەرکوتکردنی ڕاپەڕیوان و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بۆ ئەم لیژنەیە بنێرن.

 

لە کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی سەرماوەز بەڕێوە چوو، وڵاتانی ئەندامی ئەم ئەنجوومەنە دەنگیان بە پێکهێنانی لیژنەیەکی دۆزینەوەی ڕاستییەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرکووتکردنی ناڕەزایەتییەکانی ئێران دا. پانێڵەکە

 

ئەم لیژنەیە پێرستێکى لەو تۆمەتانە بڵاو کردووەتەوە کە زانیاری لە سەریان کۆ دەکاتەوە، بەڵام دەڵێت لێکۆڵینەوەکانیان تەنها بەو تۆمەتانە سنووردار نابێت. لە بانگەوازەکەدا هاتووە کە لەم هەوڵەدا کار لەسەر بەڵگەی پەیوەندیدار بە تۆمەتەکانی "سەرکوتکردنی توندوتیژانەی ناڕەزایەتییە ئاشتیخوازانەکانى گەلانى ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی، زیندانی و دەستبەسەرکردنی سەرسەریانە، توندوتیژی سێکسی و ڕەگەزی، زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی هێز، ئەشکەنجەدان، مامەڵەی نامرۆڤانەی دیکە، بێسەروشوێنکردن، ددانپیانانی زۆرەملێ، مردنی سەدان خۆپیشاندەری ئاشتیخواز و دەستگیرکردنی هەزاران کەس" دەکات.

هەروەها ئەم لیژنەیە داوای لە خەڵک کردووە کە ناسنامەی کەسانی بەرپرس لە ڕاپۆرتەکانیاندا بخەنە ڕوو، بەتایبەت لە هێزە ئەمنییەکان، دامەزراوە دادوەرییەکان، دامودەزگاکان و کەسانێک کە دەستیان لە پێشێلکاری مافی مرۆڤ هەیە و لە پۆستی جیاجیادا ئەم تاوانەیان ئەنجام داوە یان وایان کردووە کە تاوانەکە ئەنجام بدرێت.

لە بانگەوازەکەدا، پێداگرى لەوە کراوەتەوە کە ئەم لیژنەیە "زۆرترین گرنگی بە پاراستنی سەرچاوەکان و ڕاپۆرت وەرگیراوەکا دەدات، بەتایبەتی گرنگى دەدات بە پاراستنى نهێنییەکان و نەخستنە مەترسی ژیان و سەلامەتی و ئازادیی قوربانیان و شایەتحاڵان و کەسانی هاوکار" و ناسنامەی کەسانی هاوکار تەنها بە مەرجی ڕەزامەندی خۆیان دواى ئاگادارکردنەوەیان، ئاشکرا دەکرێت، و ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن ئەوانەوە پێشکەش دەکرێن بە پێی خواستی خۆیان بە کار دەهێنرێن لە کاتی پێدانی زانیارییەکان.

 

تیمی نێودەوڵەتی دۆزینەوەی ڕاستییەکان کە لەلایەن ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێک هێنراوە، لەم بانگەوازەدا، داوای لە هەموو تاک و گرووپەکان کردووە کە بەلانى زۆرەوە تا ٣١ی دیسەمبەرى ٢٠٢٣، زانیاری و بەڵگەنامە و بەڵگەکانیان بۆ ئەم ئیمەیلە ([email protected]) بنێرن.