بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کوەیت: پاپۆڕێکى کۆمارى ئیسلامى دەستى بەسەردا گیرا

کوەیت: پاپۆڕێکى کۆمارى ئیسلامى دەستى بەسەردا گیرا
AvaToday caption
posted onJune 3, 2022
noبۆچوون

🌐  ئاڤاتودەی

ڕۆژنامەى کوەیتى ئەلقبس، دوێنێ شەوى پێنجشەممە ١٢ى جۆزەردان بڵاوى کردەوە:

گاردى لێوارى کوەیت دەستى بەسەر پاپۆڕێکى سەربازى ئێراندا گرتووە کە لە دوو مانگى ڕابردوو دزی لە پاپۆڕى ماسیگرە کوێتییەکان کردووە لە ئاوەکانى ئەو وڵاتە و ٣ سەرنشینەکەشى گیراون.

گرتنى ئەم پاپۆڕە دواى ئەوە دێت کە بۆ دزینى پاپۆڕێکى ماسیگرتنى کوەیتى لە ئاوەکانى ئەو وڵاتە نزیک بووەتەوە، دەوڵەتى کوەیتیش ڕوونى نەکردووەتەوە کە پاپۆڕەکە شەخسى بووە یا سەر بە سوپاى پاسداران بووە، بەڵام ڕوونە کە لە ئێرانى داگیرکراو هیچ کەس ناتوانێت پاپۆڕى جەنگى و چەکدارانەى هەبێت مەگەر سوپاى پاسداران نەبێت.

وەزارەتى نێوخۆى کوەیتیش پێشتر ڕۆژى سێشەممە باسى دەستبەسەرداگرتنى کەشتییەکى کۆمارى ئیسلامى بە ٢٤٠ تۆن گازوایلى قاچاخ کردبوو.