بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کوژران و برینداربوونی نۆ بەلووچ بەدەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

کوژران و برینداربوونی نۆ بەلووچ بەدەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران
کوژران و برینداربوونی نۆ بەلووچ بەدەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران
posted onJuly 30, 2024
noبۆچوون

لە ئاكامی هێرش و تەقەی هێزە چەكدارەكانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە گوندی قادرئاباد سەر بە خاش، هەشت کەس برینداربوونه و یەک کەسیش کوژراوه.

بەپێی ڕاپۆرتی حال وەش، ڕۆژی دووشەممە هەشتی گەلاوێژی ١٤٠٣ هەتاوی، هێزە ئەمنی و نیزامییەكانی ئێران لە دەوروبەری کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ لەنیکەم بە ٢٠ ئۆتۆمبێلەوە هەڵیانکوتایە سەر گوندی قادرئابادی خاش له پاڕێزگای سیستان و بەلووچستان.

ئەو هێزگەله دوای پشکنینی ماڵی ئەو هاووڵاتیانە، ڕووبەڕووی ناڕەزایی دانیشتووان بوونەتەوە و بەم هۆیەوه به هەڕەمەکی تەقەیان لەخەڵی سڤیل کردووە.

بەپێی دوا ڕاپۆرتەکان، له ئاکامی ئەم هێرشه دڕەندانەیه، ژنێکی بەساڵاچوو کوژراوە و هەشت کەسی دیکەش، لە نێوانیاندا هەرزەکارێکی تەمەن ١٦ ساڵ و پیاوێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بریندار بوونه.

حاڵ وەش له ڕاپۆرتەکەی تەرکیز دەکات، هێزە سەربازییەکان ڕێگرییان لە بەشی فریاکەوتن کردووە کە بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە بگوازنەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک ورد لەسەر ناسنامەی کوژراو و بریندارەکانی، لەبەردەستدا نییه.

\