بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

زۆربەى کەیسەکانى تایبەت بە قاچاخى بڕینەوەى دار بەڕووەکان پەیوەستن بە سوپاى پاسداران

زۆربەى کەیسەکانى تایبەت بە قاچاخى بڕینەوەى دار بەڕووەکان پەوەیستن بە سوپاى پاسداران
AvaToday caption
posted onApril 13, 2022
noبۆچوون

ماوەیەکى زۆرە دارستانەکانى زاگرۆس و دارستانە سرووشتییەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بوونەتە جێگەى پارەکۆکردنەوە و تاڵانى بەکرێگیراوانى کۆمارى ئیسلامى و سوپاى تیرۆریستى پاسداران و بەمەش زەرەرێکى گەورەى سرووشتى و ئاوهەواییان لە ڕۆژهەڵات داوە و دەیان کەیسى تایبەت لە دادگاکان هەن، بەڵام لەبەر ئەوەى سوپاى پاسدارانیان لە پشە، تا ئێستا ساغ نەبوونەتەوە.

خالید خزری سەرۆکى بەڕێوەبەرایەتى سەرچاوە سرووشتییەکانى مەهاباد بڵاوى کردەوە کە ١٠ تەن داری بڕاوەى دارستانە سروشتییەکانیان گرتووە کە لە لایەن قاچاخچییانەوە بڕدراونەتەوە. 
دارەکان لە لایەن پاسگەى سێ ڕیانى دارلەک گیراون  و دارەکانیش لە جۆرى داربینە. شۆفێرەکەش گیراوە و کەیسەکەى دراوەتە لایەنى دادى.

سەرۆکى بەڕێوەبەرایەتى سەرچاوە سرووشتییەکانى مەهاباد باسى لەوە کردووە کە لەم چەند مانگەى ساڵى نوێ تا ئێستا ١١ تەن و نوی دەستى بەسەردا گیراوە کە هەموویان دارى دارستانە سروشتییەکانى ناوچەکەیە. لەسەر ئەم دارانەش تا ئێستا ٤ کەس دەستبەسەر کراون و دراونەتە دادگا کە چەند کەسیان مەحکەمە کراون و سزاى ٧٤ ملیۆن تمەنیان بەسەردا سەپێنراوە. هەر لەم چوارچێوەیە نزیکەى ٣٢ کەیس هەیە کە تایبەتە بە بڕینەوەى دار بەڵام زۆرینەى هەرە زۆریان ساغ نەکراوەتەوە.

ئەم دارانە ٧٠%ى بە قاچاخ دەبرێت بۆ باکوورى ئێران بۆ کارگەى دروستکردنى کاغەز و زیاد و توێکڵەکانیشیان بۆ هەندێک مەبەستى دیکە بەکار دەبرێت.

بە پێى قسەى هاووڵاتییەک لەم بارەوە باسى لەوە کردووە کە ئەم کەیسانە زۆرینەیان پەیوەندییان بە بەکرێگیراوەکانى سوپاى پاسداران و هێزە ئەمنییەکانەوە هەیە و لەسەر ئەمرى ئەوانیش ڕاگیراون تا ئاشکرا نەبێت کە دەستیان لەو کارەدا هەیە.

ڕۆژهەڵاتى کوردستان بووەتە شوێنى تەراتێنى سوپاى پاسداران و ئەم سوپا تیرۆریستەش سڵى لە هیچ شتێک نەکردووەتەوە لە تاڵانکردنى سەروەت و سامانى ڕۆژهەڵات، هەر بۆ نمونە و ماوەیەک بەر لە ئێستا ٤٠٠ دارى کۆن و ١٣٠٠ نەمامى بەڕوو لە ناوچەى گەشتیارى سورێن بڕانەوە.