دامەزراوەی گاڵۆپ کە یەکێک لە خاوەن ئیعتیبارترین دامەزراوەکانی تایبەت بە ڕاپرسی لە ئاستی دونیادایە لە راپڕسییەکی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٨دا رایگەیاند: سەید عەلی خامەنەیی ڕێبەڕی کۆماری ئیسلامی لە ئاستی دونیادا یەکەمین ڕێبەرە لە ڕووی گرینگینەدان بە خەڵکی وڵاتەکەی.
پلەی یەکەمی گرینگیپێدانی دەسەڵاتداران بە خەڵکی وڵاتەکەیان لە ڕووی خۆشگوزەرانی و بژێوی ژیان بۆ دەوڵەتی سویس و دوای ئەویش هەر یەکە لە وڵاتانی دانیمارک، سوید، فینلاند و هۆڵەند بە پێی ڕیزبەند پلەی دووەم تا پێنجەمی دوونیایان بە دەستە.
دەوڵەتی ئەمریکا پلەی ٤١ و کانادا پلەی ٢٨ و ئیسپانیا پلەی ١٨ دونیایان بە دەستە. ئێران لە دوای سودان و گامبیا و سوماڵی پلەی ٢٠٩ی جیهانی پێ دراوە.
بە پێی ئەو ڕاپڕسییە ئاستی خۆشگوزەرانی و بژێوی ژیانی خەڵکی سویس ٤.٩٨ لەسەر پێنجە و ئەو ڕێژەیە لە ئێران ٠.٢ لەسەدە.
شایانی باسە ئێران پێنجەمین وڵاتی دەوڵەمەندی دونیایە.