بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق و دۆڕاندنی کۆمارى ئیسلامى و بەرەى مقاومەت

هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق و دۆراندنی بەرەی ئێران ـ یەکێتی ـ پەکەکە
AvaToday caption
posted onOctober 22, 2021
noبۆچوون

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۱٨ڕەزبەری ۲۷۲۱ی کوردی، هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق لە هەموو شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرێوە چوو.


دوای ۲٤ کاتژمێر لە تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان، بەرە بەرە دەنگەکان ژمێردران و ئەنجامی هەڵبژاردن لە لایەن کۆمیسیونی هەڵبژاردن بە شێوەی نافەرمی ڕاگەیەندرا کە بە پێی ئەنجامە نافەرمییەکان، لەسەر ئاستی عێراق بە گشتی ڕەوتی مۆقتەدا سەدر بە بەدەست هێنانی ٧٣ کۆرسی پێگەی یەکەمی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش پارتی دیموکراتى کوردستان ۳۳ کۆرسی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە و بووەتە هێزی یەکەمی هەرێمی کوردستان، لە بەرامبەردا بەرەی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری کە بە باڵی چەکداری حەشدی شەعبی ناسراوە تەنیا ١٥ کۆرسی بەدەست هێناوە، یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش ١٧ کۆرسی بەدەست هێناوە و تەواوی پاڵێوراوانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و شەنگالیش بە تەواوی شکستیان هێناوە.
ئەوەی کە بەر لە هەڵبژاردن وێنا دەکرا ئەوە بوو کە ئێران وەک ڕێبەری بەرەی موقاومە بە تەمای ئەوە بوو بەرەی فەتح، لیستی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بتوانن زۆرترین کۆرسی پارلەمانی عێراق بەدەست بهێنن بەڵام ئاکامەکەی پێچەوانەی خواستی ئێران بوو و بە تەواوی بەرەی مێحوەری موقاومە لە عێراق دۆرا.

بابەتێکی سەرنجراکێش لەم هەڵبژاردنە ئەوە بوو کە پەکەکە لە ڕێگەی جەمیل بایکەوە ڕاستەوخۆ لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان دژ بە پارتی دیموکراتى کوردستان پشتیوانی کرد بە هیوای ئەوەیکە بتوانێت بە قەوڵی خۆیان باڵانسی هێز لە هەرێمی کوردستان دژ بە پارتی بگۆڕن، بەڵام دەرکەوت کە نە تەنیا پەکەکە لە هەرێمی کوردستان جێگە و پێگەیکی نییە بەڵکوو دەبێت ناوچەی شەنگالیش بە تەواوی چۆڵ بکات و ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بکاتەوە لەبەر ئەوەیکە لە شەنگال تەنانەت یەک بەربژێری پەکەکەیش نەیتوانی لە هەڵبژاردن دەربچێت و ببێتە ئەندامی پارلەمانی عێراق.

لە کۆتاییدا ئەوەی کە گرنگە پەیامێک بوو کە لە لایەن گەلی کوردستانەوە لە باشوری وڵات لەم هەڵبژاردنە بە بەرەی مۆقاومەی کوردی (یەکێتی ـ پەکەکە) درا و جارێکیتر ئێسباتی کرد ئەوەیکە دژ بە ئامانج و ئاواتە نەتەوەییەکانی نەتەوەی کورد بێت جێگایکی لە نێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا نییە.