بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

٣٠٠ هەزار کەس لە لۆرستان لە ژێر هێڵی هەژارین

٣٠٠ هەزار کەس لە لۆرستان لە ژێر هێڵی هەژارین
لۆرستان دەیەم پارێزگای هەژاری وڵاتى ئێرانە کە زیاتر لە ١٧%ى خەڵکەکەی لە هەژاریدا دەژین
posted onDecember 27, 2018
noبۆچوون

 

ئەمە کورتەى ڕاپۆرتێکى ئامار و زانیارییە هەژارییە لە پارێزگاکانى وڵاتى ئێران کە تیایدا خەڵکى بە هەژمارێکى زۆرەوە لە ژێر هێڵى هەژاریدان. ئەم ڕاپۆرت و زانیارییانە هى ساڵى ٢٠١٥ى زایینى و لە لایەن پەرلەمانى ئێرانەوە بڵاو کراونەتەوە.

 

ناوەندی ئاماری پەرلەمانى ئێران ئاشکرای کردووە زیاتر لە ٧٥ هەزار بنەماڵەی هەژار لە پارێزگای لۆرستان زۆر بە تاڵی ژیانیان بەڕێوە دەچێت، بێ ئەوەى کە بتوانن پێویستییە سەرەتاییەکانى ژیانیشیان دابین بکەن. بە پێى زانیارییەکان، ٣٠٠ هەزار کەس لە لۆرستان لە ژێر هێڵی هەژاریدان و تووشى برسیەتى تەواو بوونەتەوە و ناتوانن ٢١٠٠ کالۆرى خۆراکى ڕۆژانەى خۆیان دابین بکەن.

ئامارى گشتى و حقیقى لە هەژاریی پارێزگاى لۆرستان

ئامارى گشتى و حقیقى لە هەژاریی پارێزگاى لۆرستان

 

ئاماری هەلی کار لە ساڵی ٢٠١٦ى زایینى دەری دەخات کە نرخی بێکاری لە لۆرستان زیاتر لە نێونجی ئێرانە و نرخی بەشداری ئابووری نزمترە لە ئاستی هەموو پارێزگاکانی دیکەى ئێران. هەر ئەمەیش بووەتە هۆى ئەوەى کە لۆرستان یەکێک لەو پارێزگایانە بێت کە نزمترین ئاستى کارى لە چاو پارێزگاکانى دیکەى هەیە. لە ساڵی ٢٠١٦ تەنیا ٣٤ لەسەدی دانشتووانى سەرووی ١٥ ساڵی لۆرستان خاوەن هەلی کار بوونە. زیاتر لە ٤٥٠ هەزار کەسیش کارەکانیان کاری تەواوکات نەبووە، واتە نیوەناچڵ بووە.

لە وەها دۆخێکى خراپى ئابوورى، کێشەى ئابوورى و کۆمەڵایەتى دەبێتە شتێکى ئاساییە کە ڕەگ و ڕیشەکەشى لە بەرزى و نزمى ئابوورى و خراپى بەڕێوەبەردنى وڵاتە لە نیو سەدەى ڕابردوو.

 

هەژاریى شارى لە لۆرستان:

هەژاریى شارى لە لۆرستان

 

بە پێى ئامارەکانى ناوەندى توێژینەوەى پەرلەمانى ئێران نیشاندەرى ئەوەیە کە یەک لەسەر پێنجى بنەماڵە شارییەکانى پارێگاى لۆرستان لە ژێر هێڵى هەژارى ڕەهاوە دەژین. واتە زیاتر لە ٦٠ هەزار بنەماڵە کە زیاتر لە ٢٣٧ هەزار کەس دەبن لە ژێر هێڵی هەژاری ڕەهادا دەژین.

هێڵی هەژارى لە ساڵى ٢٠١٥ى زایینى، بۆ ناوچەى شارى لۆرستان ٤١٠ هەزار تمەن بۆ یەک کەس و ملیۆنێک و ١١٠ هەزار تمەن بۆ هەر بنەماڵەیەکى چوار کەسە دیارى کراوە. ئەگەر ئەم ژمارانە لەسەر بنەماى هەڵاوسانى پارێزگایی لە گەڵاڕێزانى ٢٠١٧ى زایینى بەراوردى بکەین، دەگەینە ئەو ئەنجامەى کە هعێڵى هەژارى لەو ڕێکەوتە، لە ناوچەى شاریى پارێزگاى لۆرستان بەلانى کەمەوە ٦٥٠ هەزار تمەنە بۆ یەک کەس و ملیۆنێک و ٧٥٠ هەزار تمەنە بۆ هەر بنەماڵەیەکى چوار کەسى. زۆرینەى دانیشتوانى لۆرستان بێبەشن لە ٦٠٠ هەزار تمەن کە لە سەرووى مووچە و دەستحەقى ساڵێکە.

 

هەژارى گوندى لە لۆرستان:

هەژارى گوندى لە لۆرستان

 

لێکدانەوەى ناوەندى لێکۆڵینەوەى پەرلەمانى ئێران نیشاندەرى ئەوەیە کە لە ساڵى ٢٠١٥ى زایینى، هێڵى هەژارى لە ناوچە گوندەکییەکانى لۆرستان ٢٣٥ هەزار تمەن بۆ کەسێک و ٦٣١ هەزار تمەن بۆ بنەماڵەیەکى سێ کەسییە. لەسەر ئەم بنەمایە نزیکەى ١٠%ى دانیشتووانى گوندەکانى ئەم پارێزگایە کە نزیکەى ٦٠ هەزار کەس لەخۆ دەگرێت، لە ژێر هێڵى هەژارى ڕەهادایە.

ئەگەر ئەم ئامارانە لەگەڵ هەڵاوسانى ئەورۆ بەراوردیان بکەین، دەبینین بۆ هەر کەسێک ٣٧٠ هەزار تمەن و بۆ هەر بنەماڵەیەکى ٣ کەسە نزیکەى ملیۆنێک تمەن داهات بەر دەکەوێت.

 

ئەم ڕاپۆرتە لە ماڵپەڕى ئێران وایەرەوە وەرگیراوە و کراوەتە کوردى.