بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مانگرتنی ٦٠ ڕۆژە لە خواردن بەندکراوێکی سیاسی کردە قوربانى

مانگرتن ٦٠ ڕۆژە لە خواردن بەندکراوێکی سیاسی کردە قوربانى
وەحید سەیادی بە تاوانی بێڕێزیکردن بە کۆماری ئیسلامی بە ٤ ساڵ و نیو زیندانی سزا درابوو
posted onDecember 13, 2018
noبۆچوون

 

وەحید سەیادی نەسیری ، بەندکراوی سیاسی کە لە گرتووخانەی شاری قوم دەستبەسەر کرابوو، دوای ٦٠ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن کە بەنیشانەی مەحکومکردنی ئەو تاوانانە بوو بە ناڕەوا خرابووە پاڵی، گیانی بەخت کرد.

 

هەواڵدەری هێرانا بڵاوی کردووەتەوە وەحید سەیادی نەسیری بەندکراوی سیاسی کە لە ٢١ی ڕەزبەڕی ئەو ساڵەوە بە نیشانەی نارەزایەتی بە پێشێلکرانی مافەکانی و هەروەها یاسای جیانەکردنەوەی تاوانەکان لە دژی، دەستی بە مانگرتن کردبوو، دوای تێپەڕینی ٦٠ ڕۆژ گیانی بەخت کرد.

بە هۆی مانگرتن ڕیخۆڵەکانی ئەو بەندکراوە سیاسییە تووشی نەخۆشی ببوون و پێویستی بە دکتوری پسپۆڕ هەبوو کەچی بەرپرسانی گرتووخانە ئیزنی دیتنی دکتور و چارەسەری نەخۆشییەکەیان پێ نەدابوو. بنەماڵەی نەسیری بە هەواڵدەری تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ هێرانایان گوتووە "سەرلەبەیانی ئەوڕۆ لە گرتووخانەوە پێوەندییان پێوە کردووین و پێیان گوتوین کە کوڕەکەتان بە هۆی نەخۆشی جەستەیی مردووە".

شایانی وەبیر هینانەوەیە وەحید سەیادی بە تاوانی پڕوپاگەندە و بێڕێزیکردن بە کۆماری ئیسلامی بە چوار ساڵ و نیو زیندان سزا درابوو و قۆناغەکانی زیندانی لە گرتووخانەکانی ئەوین و ڕەجایی شار تێپەڕ کرد.