بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا ڕێگە نادات ئەوروپا هاوکاری کۆماری ئیسلامی بکات

ئەمریکا ڕێگە نادات ئەوروپا هاوکاری کۆماری ئیسلامی بکات
دەرچوونى ئەمریکا لە بەرجام بە قازانجى دونیا و ئەمریکا و بە زەرەرى کۆمارى ئیسلامى بوو
posted onDecember 4, 2018
noبۆچوون

 

باڵیۆزی ئەمریکا لە ڕێکخڕاوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژەدان بە سیاسەتی ترامپ بەرامبەر ئێران و پاڵپشتی ناوبراو لە ناڕەزایەتی خەڵکی ئێران، ئەوەی بە نمونەیەک زانی لە هاتنەوە مەیدانی دووبارەی ئەمریکا بۆ ئەوەی لە ئاستی دونیا ڕۆڵی ڕێبەری بگێڕێت.

 

نیکی هێلی کە ڕۆژی دووشەممە لە ڕێوڕەسمی وەرگرتنی خەڵاتی ساڵانەی ناوەندی هادسن قسەی دەکرد، ئەوەی وەبیر هێناوە کە خەڵکی ئێران کە گیانی خۆیان لە مەترسی دان بەرامبەر کۆماری ئیسلامی، ئێستا دەزانن هاوپەیمانێکی وەک ئەمریکایان هەیە.

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە ئەو دراوەى کە ئێران بۆ هاوکاری بۆ حیزبوڵا و ناردنی موشەک بۆ یەمەن و شەڕکردن لە پێناو ئەسەددا خەرجی دەکرد بەرەو تەواوبوون دەچێت. لە درێژەی قسەکانیدا هێلی ڕەخنەی لە دەوڵەتی ئۆباما گرت کە ڕێککەوتنی ناوەکی لەگەڵ ئێران واژوو کردبوو.

هەر لەبارەی چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام گووتی "ئەو کاتەی ئێمە لەو ڕێککەوتنە هاتینە دەر دۆستانی ئەوروپایی ئێمە خۆشحاڵ نەبوون و دەوڵەتی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی زۆری پێ تووڕە بوو".

ڕێککەوتنی ئێران بەڵێننامەیەکی خراپ بوو بۆ ئەمنیەتی ئەمریکا و جیهان و خەڵکی ئێران و تەنیا لایەنێکی قازانجی لێ بینی دەسەڵاتی ئێران بوو.

ناوەندی هزری هادسن خەڵاتی ساڵانەی "هێرمەن کان" کە بە نێوی دامەزرێنەری ئەو ناوەندە کراوە هەر ساڵ پێشکێشی کەسێک دەکات. لەو کەسانەی کە توانیویانە خەڵاتەکە وەرگرن دەتوانین ئاماژە بە ڕۆناڵد ڕێگان، هێنری کسینجێر، مایک پێنس، ڕۆبێڕت مەرداک و نەتانیاهۆ بکەین.

ڕۆژی دووشەممە وابڕیار بوو ئەو خەڵاتە بدرێت بە پۆل ڕایان سەرۆکی مەجلیسی نوێنەران کە بە هۆی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی جۆرج واکێر بوش نەیتوانی لە ڕێوڕەسمەکەدا بەشدار ببێت.