بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترامپ دەیهەوێ کۆمەڵە گەمارۆیەکى هەڵنەوەشاوە بخاتە سەر کۆمارى ئیسلامی

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترامپ دەیهەوێ کۆمەڵە گەمارۆیەکى هەڵنەوەشاوە بخاتە سەر کۆمارى ئیسلامی
AvaToday caption
posted onOctober 26, 2020
noبۆچوون

ڕۆژنامەی وال ستریت ژورنال لە ڕاپۆرتێکدا لە زمان سەرچاوە ئاگادارەکان نووسیویەتی: دۆنالد ترامپ بەتەمایە پێش ئەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری ئەمریکا دەستپێبکات، کۆمەڵە گەمارۆیەکی نوێ لە دژی ئێران دادەنێ کە هەڵوەشانەوەیان لە داهاتوودا زۆر دژوار دەبێت.

 

ئەو ڕۆژنامە لە ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی ٢ی گەڵاڕێزانی خۆیدا نووسیویەتی بە سرنجدان بەوەیکە جۆ بایدن لە ڕاپرسییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە پێش ترامپە، بەرپرسانی ئێستای ئەمریکا ترسی ئەوەیان هەیە ئەگەر بایدن لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوێت، سیاسەتی گووشاری هەرە زۆری ترامپ بۆ سەر ئێران بێکاریگەر دەبێتەوە. بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، دەوڵەتی ترامپ بەو مەبەستە کۆمەڵێک گەمارۆی تایبەت بە یاساکانی دژی تیرۆریزم لە دژی ئێران پەسەند کردووە کە هەڵوەشانەوەیان کارێکی زۆر دژوار دەبێت.
دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا بەتەمایە گەمارۆ بخاتە سەر ئەو بەشانەی ئابوری ئێران کە دەوریان هەیە لە پشتیوانی ماڵی لە تیرۆریستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی. ئەو بەشانەش بریتین کە پترۆشیمی و پیشەسازی ئاسن. هەر بۆیە لە ئیستادا بەشی وزەی ئێران بەتایبەتی ئامانجی گەمارۆکانی ئەمریکایە.

وال ستریت ژورنال نووسیویەتی: بەرپرسانی ئێستا و پێشووی ئەمریکا دەڵێن: ئەگەر ئامانجەکانی ئێستا ، پێشتریش لە لیستەی گەمارۆکاندابوون بەڵام دانانەوەیان لە لیستی ڕەشی هەوڵە تیرۆریستییەکان، هەڵوەشانەوەیان گەلێک دژوار دەکاتەوە و پێویستی بە ڕەوتێکی ئاڵۆزی سیاسی هەیە. کریستین فونتنروز بەڕێوەبەری پلەبەرزی پێشووی کاروباری کەنداوی فارس لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە دەوڵەتی ترامپ نووسیویەتی: دەوڵەتی بایدن دەتوانێ هێندێک لە گەمارۆکانی سەر ئێران وەک پێشاندانی نیازپاکی لە پێناو دانووستان هەڵگرێتەوە بەڵام ناتوانێ کاری گەورەتر بکات.

جۆ بایدن پێشتر ڕایگەیاندووە ئەگەر لە هەلبژاردنەکانی ئەمریکا سەرکەوێت، دەگەرێتەوە ناو بەرجام و پێبەندی بەڵێنەکانی ئەمریکا لەو ڕێککەوتنەدا دەبێت.