بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

تورکیە بەردەوامە لە ناردنی تیرۆریستان بۆ لیبیا و قەرەباغ

تورکیە بەردەوامە لە ناردنی تیرۆریستان بۆ لیبیا و قەرەباغ
AvaToday caption
posted onOctober 26, 2020
noبۆچوون

ئەرتەشی تورکیە کە بەشی زۆری پارێزگای ئیدلبی لە باکوری سوریە لە دەستدایە، بە دانی پوڵ، پیاوانی ئەو ناوچەیە بۆ شەڕ لە لیبی و قەرەباغ دەنێرێت.کاناڵی یەکی تەلەڤیزیۆنی ئاڵمان لە ڕاپۆرتێکدا کە رؤژی هەینی ٢ی گەڵاڕێزان بڵاوی کردووەتەوە ، چاوپێکەوتنی دەگەڵ ژمارەیەک لەو چەکدارە سوریانە کردووە.

 

یەکێک لەو چەکدارانە ڕایگەیاندووە بە بەڵێنی درۆ و فریودەرانە بەتایبەت بە بیانووی پاراستنی سنوورەکان ئیمەیان ڕەوانەی ئەو ناوچانە کردووە و لەوێ ناچار بوون لە ڕیزی پیشەوەی بەرەکانی شەڕ بن.چەکدارێکی دیکە ڕایگەیاندووە، دوای ئەوە دەگەنە مەیدانی شەڕ، دەکەونە بەر هێرشی تۆپباران و زۆربەیان دەکووژرێن و بریندار دەبن و کەسانێکیشیان کەم ئەندام دەبن.


تورکیە وەک گۆشتی دمی تۆپ چاومان لێدەکات
ژمارەیەک لە بەکرێگیراوە تیرۆریستەکانی تورکیە ڕایانگەیاندووە ئەزموونی چوون بە بەرەکانی شەڕیان نەبووە و هەست دەکەن تورکیە وەک گۆشتی دەمی تۆپ کەڵکیان لێ وەردەگرێت.فەرماندەیی هێزەکانی تورکیە لە لیبی و ناوچەی کوێستانی قەرەباغ بە دەستی ئەفسەرانی تورکەوە بەڵام، زۆربەی شەڕکەرەکانی ڕیزەکانی پێشەوەی شەڕ سورین و بەشی زۆریان خەڵکی ئیدلبن.

ئووه هالباخ لە دامەزراوەی ئاڵمانی زانست و سیاسەت دەلێ ، دەستپێراگەیشن بە زانیاری بەتایبەت لە قەوقازی خواروو کە ئاگری شەڕی تێدایە کارێکی زۆر دژوارە.دامەزراوەی سەربەخۆ لە ناوچەکانی شەڕ بوونیان نییە. میدیاکانی ڕووسیە کە پشتیوانی ئەرمەنستان دەکەن باس لەوە دەکەن ژمارەی چەکدارە بەکرێگیراوە سوریەکانی تورکیە لە شەڕی قەرەباغ دەگاتە ٢ هەزار کەس بەڵام تورکیە هەتا ئێستا هیچ لێداونێکی لەوبارەوە نەداوە.

هێندێک لە چەکدارە سوریەکان  بە کاناڵی یەکی ئاڵمانیان گووتووە کە هێزە چەکدارەکانی تورکیە لە ناوچە داگیرکراوەکانی ئیدلب بەڵێنی ئەوەیان پێداون، مانگانە ٢٠٠٠ دۆلاریان پووڵ پێ دەدەن و پێێان گووتون ئەرکەکانیان تەنیا نیگابانیە و نانێردرێن بۆ بەرەکانی شەڕ.

شایەتحاڵەکان دەڵێن، ئەو کەسانەی ئاوا کۆدەکرێنەوە، دوای ئەوەی موبایلەکانیان لێ وەردەگیرێت، لە ڕێگەی تورکیە و بە فرۆکەی سەربازی یان نەفەرهەڵگر بۆ باکو یان تەرابلوس دەگوازرنەوە. چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریە دەڵێ هەتا ئێستا لانیکەم ١٢٦ چەکداری سوری لە شەڕی قەرەباغ کووژراون.

هالباخ، کارناسی زانستە سیاسیەکان دەلی، تورکیە بەشێوەیەکی هێرشبەرانە هەوڵی ئەوە دەدات ببێ بە هێزێکی نوێ خاوەن پلان لە ناوچەی قەفقاز و لە هەمان کاتدا هەوڵ دەدات سەرباز و ئەرتەشەکەی خۆی بپارێزێت.
بە گووتەی ئەو کارناسە سەربازیە، ئەردۆغان لەو شەڕەدا خەساری زۆری بەرناکەوێ و ڕیسکی زۆر ناکات. مووچەی بەکرێگیراوە سورییەکان کەمە و کەڵوەرگرتن لە پهپاد تێچووی کەمترە لە فرۆکەی شەڕکەر.