بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

فەرشی ئێران لە ئەمریکا ڕاناخرێت

فەرشی ئێران لە ئەمریکا ڕاناخرێت
گەمارۆکانى ئەمریکا فەرشى ئێرانیشى گرتەوە
posted onNovember 21, 2018
noبۆچوون

 

عەبدوڵا بەهرامی بەرپرسی گشتی یەکیەتییەکانی فەرشفرۆشی ئێران، هەواڵی ڕاگڕتنی فەڕشی ئێرانی بۆ چەندین وڵاتی دونیا بڵاو کردەوە و گوتى "لە ١٥ی گەڵاڕێزانى ئەمساڵەوە هیچ فەرشێکی ئێران بۆ ئەمریکا کە یەکێک لە بازاڕە گەورەکانی ئێمە بوو نەنێردراوە".

 

بەهرامی لە درێژەی قسەکانیدا گووتی "گەمارۆکان بووەنەتە هۆی ئەوەی هەناردەکردنی فەرشی ئێران بۆ وڵاتان بوەستێ و بە هۆکاری گرانی تێچوو ناتوانین بەشداری لە پێشانگە دەرەکییەکاندا بکەین". لە لایەکی دیکە کەرتی تایبەت و تەعاونییەکانی ئێران ئیعتباری ئەو کارانەیان نییە و بەمەیش ٣٥ لەسەدی فەرشی ئێران هەناردەی ئەمریکا دەکرا.

بە پێی ڕاپۆڕتێک بایەخی ساڵانەی هەناردەکردنی فەرشی ئێران چوارسەد ملیۆن دۆلار بووە. دوای گەمارۆکانی ئەمریکا بایەخی فەرشی هەناردەکراوی ئێران ١٠٠ ملیۆن دۆلار هاتووەتە خوارێ. شایانی باسە شەش ملیۆن کەس لە ئێران لە ڕێگەی کاری فەڕشەوە  بژیوی ژیانیان دابین دەکەن.