بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ناڕەزایەتی ڕژێمى سوریە بەرامبەر ڕێککەوتنی ئەمریکا و هەسەدە لەسەر نەوت

ناڕەزایەتی ڕژێمى سوریە بەرامبەر ڕێککەوتنی ئەمریکا و هەسەدە لەسەر نەوت
AvaToday caption
posted onAugust 3, 2020
noبۆچوون

دوای ڕێککەوتنی نەوتی کۆمپانیایەکی ئەمریکایی دەگەك ژنرال مەزلوم کوبانی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریەی دێموکراتیک کە سەرچاوە نەوتیەکانی سوریە لە دەستی ئەواندایە، دیمەشق کاردانەوەی نیشاندا و ڕایگەیاند ئەوکارە دزینی سامانی نەوتی سوریەیە.

 

سوریە دەڵێ ئەو ڕێککەوتنە پووچ، بەتاڵ ، نایاسایی و دژی سەروەری نەتەوەیی ئەو وڵاتەیە. هەتا پێش شەڕی ناوخۆیی سوریە و ساڵی ٢٠١١، سوریە ڕۆژانە ٣٨٠ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم دێنا بەڵام ئێستا ئەو ژمارە بۆ کەمتر لە ٢٥ هەزار بەرمیل دابەزیوە. ناوچە نەوتیەکان ڕۆژهەڵاتی فورات لە دیرەزور ئێستا لە دەستی هێزە کوردیەکاندایە.

مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو، ئەمریکا بەشێک لە هێزەکانی لە سوریە بردە دەرەوە بەڵام کۆمەڵێک سەربازی بۆ پاراستنی بیرە نەوتیەکانی ژێردەستی کوردەکان هێشتەوە.

ئەو کاتە ئەمریکا ڕایگەیاند داهاتی نەوتی بەرهەمهاتوو لەهێنانە دەر و فرۆشتنی ئەو نەوتە ناچێتەوە ئەمریکا و دەدرێت بە کوردەکان و هاوپەیمانەکانیان.

هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە گرینگترین هاوپەیمانی ئەمریکا کە شەڕی دژی داعش بە ئەژمار دێن.