بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کشانەوەى ئەمەریکا لە سوریا مەترسیدارە!

لە ماڵپەڕى ڕۆژنامەى هیل، یادداشتێک لە ئەنتۆنى ه. کۆردێسمانی توێژەى ناوەندى موتاڵاى ستراتیژیک و نێونەتەوەیی و ڕاوێژکارى پێشووى وەزارەتى بەرگرى و دەرەوەى ئەمەریکا بڵاو بووەتەوە کە لێرەدا ئاماژەى پێ  دەدەین
لە ماڵپەڕى ڕۆژنامەى هیل، یادداشتێک لە ئەنتۆنى ه. کۆردێسمانی توێژەى ناوەندى موتاڵاى ستراتیژیک و نێونەتەوەیی و ڕاوێژکارى پێشووى وەزارەتى بەرگرى و دەرەوەى ئەمەریکا بڵاو بووەتەوە کە لێرەدا ئاماژەى پێ  دەدەین
posted onApril 10, 2018
noبۆچوون

سەرۆک ترامپ بە دواخستنى کشاندنەوەى هێزەکانى لە سوریە بڕیارێکى دروستى دا، بەڵام پێویستە پێ لەوە واوەتر ببات. ئەمەریکا هیچ هۆکارێکى نییە تا یارمەتى بەشار ئەسەد بدات بۆ سەرلەنوێ دروستکردنەوەى دەسەڵاتەکەى و هیچ هۆکارێکیشی نییە کە هەموو بەرپرسیاریەتى دڵنیاییى ڕێژیمەکەى ئەسەد بخاتە سەر شانى ئێران و ڕوسیە.

تورکیە، ئەمەریکای لە هەرەمى دیپلۆماتیک بێبەش کردووە، هێزەکانى عەرەبی ناڤینى واز لێ هێناوە و هێزە کوردییەکانی کە لە شکاندنى داعش ڕۆڵیان هەبوو، خستووەتە بەر مەترسیى ئەسەد و خۆیەوە. داعش و تیرۆریزم هێشتا شکستیان نەهێناوە، بۆیە هاتنەدەرەوە لە سوریە بەو خێراییە و بەر لە شکستى تەواوى داعش و لە دۆخێکدا کە جووڵانەوە توندئاژۆکان دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست، هەڵەیەکى مەترسیدارە.

سوپاى ئەمەریکا بە پشتبەستن بە هێزى ئاسمانى، تێچووى مانەوەى هێزەکانى لە سوریە و عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو کەم کردووەتەوە. ئەم ڕوانگەیە بووەتە هۆى نەهێشتنى بەرچاوى بوودجەى پێویستى هێزە زەمینی و یەکە گورزوەشێنەکانیش. لە بوودجەى خوازراوى سەرۆککۆمارى ئەمەریکا بۆ ساڵى ٢٠١٩، تێچووى ڕاهێنان و پڕچەککردنى هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانى سوریە لە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار لە ساڵى ٢٠١٨، کەم کراوەتەوە بۆ ٣٠٠ ملیۆن دۆلار. هەڵسەنگاندنى نوێ بۆ تێچووى هێرشە ئاسمانییەکان نەخراوەتە ڕوو، بەڵام ئەم تێچوونانەش ڕەنگە لە ساڵى دابێ کەمتر ببنەوە.

تێچووى مانەوەى ئەمەریکا لە عێراقیش لە ملیارێک و ٢٧٠ ملیۆن دۆلارى ئەمساڵەوە کەم کراوەتەوە بۆ ٨٥٠ ملیۆن دۆلارى ساڵى دابێ. ئێمە دەبێت لە کێشانەوەى بە پەلە لە عێراق و هەوڵدان بۆ جێهێشتنى ئەفغانستان بەر لەوەى هێزەکانیان ئامادەى بەرگرى بن، وانەیەکمان وەرگرتبێت و بزانین کە ئەم کارە دەبێتە هۆى بەفێڕۆدانى سەرمایەیەک کە بۆ ئەمنیەتى عێراق و تێکشکاندى تەواوەتى داعش و بەهێزکردنى عێراق لە بەرامبەر ئێراندا خەرج کراوە.