Ana içeriğe atla

مەرجی هاوکاری ئەمەریکا بۆ سوریە چوونە دەری ئێرانە لەو وڵاتە

ئەمەریکا پێداگرە لەسەر نەمانی ئێران لە سوریە و لەو بارەوە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گووتی وڵاتەکەی یەک دۆلار هاوکاری سوریە نەکات تا ئێران لە سوریە نەچێتە دەرێ.
ئەمەریکا پێداگرە لەسەر نەمانی ئێران لە سوریە و لەو بارەوە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گووتی وڵاتەکەی یەک دۆلار هاوکاری سوریە نەکات تا ئێران لە سوریە نەچێتە دەرێ.
posted onOctober 11, 2018
noyorum

هەواڵدەڕی فەڕانسە لەو بارەوە بڵاوی کردۆتەوە ڕۆژی سێشەممە و لە کاتی ئاخاوتنی پۆمپێئۆ لە نێو کارمەندانی ناوەندی یەهودییەکان بۆ ئەمنیەتی ئەمەریکا گووتی: ئەوڕۆ شێوازی شەڕ لە سوریە گۆڕاوە، دەوڵەتی بەشار ئەسەد لە ژێر سایەی ڕەحمەتی هاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیە کۆنترۆڵی خۆی لەو وڵاتەدا پتر پەرە پێداوە و ئەگەر چی داعەش بە تەواوی لە نێو نەچووە بەڵام تەنیا سێبەرێک لەو دەوڵەتە ئیسلامیە ماوە و نەماوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئاڵوگۆڕەکان لە مەیدانی شەڕی سوریە و گۆڕانی باڵانسی هێز لەو وڵاتەدا گووتی بارودۆخی نوێ لەو وڵاتە ئەمەریکای هێناوەتە سەر ئەو قەناعەتە پێداچوونەوە بە تەعامولی خۆیدا بکات بەڵام شەڕ لە دژی داعەش هەر ئامانجی یەکەمی ئێمەیە لەگەل ئەوەی تەنیا ئامانجی ئێمە نییە.

ئەگەرچی لە سەرەتای سەرهەڵدانەکانی سوریە وا چاوەڕوان دەکرا دەسەڵاتی ناوەندی ئەو وڵاتە بڕوخێ و دیمەشق بکەوێ بەڵام بەشار ئەسەد توانی بە هاوکاری ئێران زۆربەی ئەو ناوچانەی کەوتبوونە ژێر دەستی دژبەرانی خۆی کۆنتڕۆڵ بکاتەوە و بە هاتنی ڕوسیە بۆ نێو هاوکێشەی سوریە ئەرتەشی بەشار ئەسەد زۆر سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێنا.