بە پێی ڕاپۆرتێکی تایبەت کە بە ئاڤاتودەی گەیشتووە، مۆرەکانی کۆماری سەر بە سوپای قودسی سوپای پاسداران لە عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو مادەی تەقینەوەی c4 هێناوەتە ناو بەغدا، نەجەف و کەربەلا و سەرقاڵی ئامادەکاری بۆ تەقاندنەوەی شوێنە پیرۆزەکانی شیعەکانن.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ناکارامەیی سوپای قودس و حەشدی شەعبی لە وەستاندنی خۆپێشاندانی شیعەی عێراق وایکردووە ئەو هێزانە نە ئەنجامدانی تەقینەوە بە ناوی داعش و ئەلقاعیدە، هەستی خەڵکی شیعە بجوڵێنن و سەرهەڵدانەکە ڕاگرن.
ئاڤاتودەی داوا لە دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ ، ئەمریکا و دەوڵەتانی عەرەبی دەکات پێش بە جێبەجێ بوونی گەڵاڵەکانی سوپای قودس لە عێراق بگرن و داوا لە دەوڵەتی عێراق بکەن بڕیاری چوونە دەری هێزە ئێرانیەکان لەو وڵاتە دەربکات کە بە ئامانجی سەرکوتی خەڵک چوونە ئەوێ.