بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

تایبەت بە ئاڤاتودەى: سوپای قودس خۆی بۆ کاری تیرۆریستی لە بەغدا ئامادە دەکات

سوپای قودس خۆی بۆ کاری تیرۆریستی لە بەغدا ئامادە دەکات.
posted onOctober 6, 2019
noبۆچوون

بە پێی ڕاپۆرتێکی تایبەت کە بە ئاڤاتودەی گەیشتووە، مۆرەکانی کۆماری سەر بە سوپای قودسی سوپای پاسداران لە عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو مادەی تەقینەوەی c4 هێناوەتە ناو بەغدا، نەجەف و کەربەلا و سەرقاڵی ئامادەکاری بۆ تەقاندنەوەی شوێنە پیرۆزەکانی شیعەکانن.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ناکارامەیی سوپای قودس و حەشدی شەعبی لە وەستاندنی خۆپێشاندانی شیعەی عێراق وایکردووە ئەو هێزانە نە ئەنجامدانی تەقینەوە بە ناوی داعش و ئەلقاعیدە، هەستی خەڵکی شیعە بجوڵێنن و سەرهەڵدانەکە ڕاگرن.

ئاڤاتودەی داوا لە دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ ، ئەمریکا و دەوڵەتانی عەرەبی دەکات پێش بە جێبەجێ بوونی گەڵاڵەکانی سوپای قودس لە عێراق بگرن و داوا لە دەوڵەتی عێراق بکەن بڕیاری چوونە دەری هێزە ئێرانیەکان لەو وڵاتە دەربکات کە بە ئامانجی سەرکوتی خەڵک چوونە ئەوێ.