Ana içeriğe atla

بەردەوامیی مانگرتن لە خواردنی مەتەلیب ئەحمەدیان؛ نیگەرانی لە دۆخی مەترسیداری ئەم زیندانییە سیاسییە

زیندانی سیاسی
posted onMay 20, 2025
noyorum

موتەلیب ئەحمەدیان، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە پازدەهەمین ساڵی حوکمی ٣٠ ساڵ زیندانییەكەیەتی لە زیندانی ئێڤین، لە پانزەهەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردن و دەرمانەكانی لە دۆخێكی خراپدایە.

ئەم زیندانییە سیاسییەی خەڵکی شاری بانە کە تووشی نەخۆشییەکانی وەک برینی دوانزەگرێ، دیسکی کەمەر و تێکچوونی کۆئەندامی هەرس  و چەندین نەخۆشیی تر بووە، بەهۆی پشتگوێخرانی لە لایەن بەرپرسانی زیندان و بەدوادانەچوونی داواکارییەکانی بۆ چاودێریی پزیشکی، باری تەندروستیی ناجێگیرە.

مانگرتنی ئەحمەدیان لە ١٥ی بانەمەڕی ١٤٠٤ لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە ڕەتکردنەوەی دادستانی تاران بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی حوکمەکە بۆ ئەوەی بتوانن بەدواداچوون بۆ چارەسەرکردنی بکەن، دەستیپێکرد. سەرەڕای هۆشدارییەکان سەبارەت بە مەترسیی گەورە لەسەر تەندروستیی ناوبراو، بەرپرسانی زیندان لە وڵامدانەوە بە داواكارییەكانی ناوبراو خۆیان دەبوێرن.