Ana içeriğe atla

ڕاپۆرت/ باوکی شەهید ژینا ئەمینی مانگرتنی ٢٥ی خەرمانانی به پەیامێکی ڕوون بۆ حکومەت ناوبرد

باوکی شەهید ژینا ئەمینی مانگرتنی ٢٥ی خەرمانانی به پەیامێکی ڕوون بۆ حکومەت ناوبرد
posted onSeptember 16, 2024
noyorum

دوای بانگهێشتی چالاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان بۆ بەڕێوبردنی مانگرتنی سەرانسەری به بۆنەی ساڵڤەگەری شۆڕشی ژن، ژیان آزادی، زۆرینەی هەره زۆری شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان به داخستنی بازارەکان، نیشانیان دا که هێشتا ئاگری ئەم شۆڕشه نەکوژاوەتەوه و هەردەم ئەگەری تەشەنه کردنی هەیه.

هەر لەم پەیوەندییەدا ئەمجەد ئەمینی، باوکی شەهید ژینا ئەمینی، به بڵاوکردنی پەیامێکدا پێزانینی خۆی بۆ مانگرتنی گشتی و هاوسۆزی "لەڕادەبەدەر بەرفراوان"ی خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها بەڕێوچوونی خۆپیشاندان له ناوچه جیاوازەکانی جیهان دەربڕی.

ناوبراو نووسیویەتی: "ئەمە هۆشداری و پەیامێکی ناڕەزایەتیی ڕوونە بۆ بەرپرسان کە نابێت هەرگیز ڕۆڵەكانمان وەک ئەوەی بەسەر ژینا و ژیناكانمان هات بخەنە ژێر زوڵم و ستەمەوە ".

جێگای ئاماژەیه سەرەرای داختستنی بازارەکان له شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چالاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستانی و ئێرانی له وڵاتانی جیهان، چەندین خۆپیشاندانی گەورەیان بۆ بەرز ڕاگرتنی ساڵڤەگەری شۆڕشی ژینا بەڕێوه برد.

بۆ نموونه لە شاری برنی سوئیسرا لە وێستگەی شەمەندەفەری ئەو شاره گردبوونەوەیەکی جەماوەری بەڕێوه چوو و کۆمەڵێک له هونەرمەندانی بەرپرس، شانۆگەریی "وڵاتی خوێن؛ خولیای ئازادی"یان، پێشکەش کرد.

سەرچاوەکانی هەواڵی ئاڤاتودەی له ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ڕایانگەیاندبوو که بنەماڵەی ژینا ئەمینی له لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوه هەڕەشەیان لێكراوە لە ئەگەری چوون بۆ سەر گڵكۆی ڕۆڵەكەیان دەستگیر دەكرێن.

هەروەها لەو ڕۆژەدا، هێزێکی زۆر ماڵی بنەماڵەی ژینا و خیابانەکانی دەور و پشتی ئە گەڕەکەیان گەماڕۆ دابوو و هاتووچووی خەڵک بەتوندی کونترۆڵ دەکرا.