Ana içeriğe atla

گوشار بەسەر بنەماڵەی عارف نادری چەند قات بووەتەوه

گوشار بەسەر بنەماڵەی عارف نادری چەند قات دەبێتهوه
عارف نادری، ڕۆژنامەوان و چالاکانی سیاسی و مەدەنی خەڵکی قوروە
posted onMarch 7, 2024
noyorum

ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری قوڕوە، هەڕەشەی ڕفاندن، سووکایەتی‌کردن و ئاگردانی ماڵی مەحبووبە عەباسی، دایکی عارف نادری و هەروەها دوو خوشکی ناوبراویان کردووە. عارف نادری، چالاکی سیاسی دانیشتووی دەرەوەی وڵات و ئەندامی پێشووی شورای شاری قوڕوەیه.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو به ئاواتودەی، ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی له قوڕوە، به شێوەی بەردەوام و ڕۆژانه هەڕەشه له بنەماڵەی عارف نادری دەکەن و ئەم هەڕەشەگەله بووەته هۆی تێکچوونی ئاسایشی دەروونی دایک و خوشکەکانی.

بۆیه مەحبووبە عەباسی، دایکی عارف نادری بڕیار دەدات سکاڵایەک دژ بەم کەسانه له شوێنه پەیوەندیدارەکان تۆمار بکات بەڵام هەتاکو ئێستا هیچ هەنگاوێک بۆ پاراستنی گیان و مالی ئەو بنەماڵه له لایەنی دەزگا پەیوەندیدارەکان هەڵنەگیراوه.

عارف نادری، ڕۆژنامەوان و چالاکی سیاسی و مەدەنی خەڵکی قوروەیه که له ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانەوە ناچار کرا کوردستان بەجێبهێڵیت و لە وڵاتی نۆروێژ نیشتەجێ ببێت.