Ana içeriğe atla

ئیسرائیل ڕێگە نادا ئێران لە سوریە جێگیر بێت

ئیسرائیل ڕێگە نادا ئێران لە سوریە جێگیر بێت
نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل: هەرگیز ئیسرائیل ڕێگە نادات ئێران لە نزیک ئەو خۆی سەقامگیر بکات
posted onDecember 29, 2018
noyorum

 

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کە لەو ڕۆژانەدا چەندین جار جەختی لە درێژەپێدانی شەڕی سەرازى دژی ئێران و هاوپەیمانەکانی لە سوریە کردووەتەوە، ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ فڕۆکەوانانی سوپاى وڵاتەکەی و لە دووتوێی کۆبوونەوەیەکدا دوبارە ئەو بابەتەی باس کردەوە.

 

نەتانیاهۆ کە لە ئیستادا وەزیری پاراستنی وڵاتەکەشیەتی، لە درێژی قسەکانیدا گووتی: بە شێوەیەکی هێرشکارانە و بەهێز هەنگاوەکانمان دژی ئێران هەڵدەهێنینەوە.

 

ئەم قسانەی نەتانیاهۆ لە کاتێکدایە کە سوپای ئیسرائیل هێرشێکی نوێی بۆسەر خاکی سوریە دەست پێ کردووە و بەو جۆرەی کە حەوتوونامەی نیوزویک ـى ئەمریکایی لە زمان سەرچاوەیەکی وەزارەتی بەرگرى ئەمریکا بڵاوی کردووەتەوە "یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو چالاکییە کەسانی پلەبەزری حیزبوڵای لوبنان" بووە.

بە پێی سەرچاوەکان ئەو وەفدەی حیزبوڵای لوبنان بۆ بەشداریکردن لە پرسەی مەحمود شاهرودی بەرەو تاران بەڕیوە بوون کە لە فڕۆکەخانەى دیمەشق کرانە ئامانج. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە جەختی لەوە کردەوە "هێڵە سوورەکانی ئێمە لە سوریە و هیچ شوێنیکی دیکە هیچ ئاڵوگۆڕێکی بەسەردا نایێت".

بە پێی قسەکانی نەتانیاهۆ، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بێهاوتایە و دەتوانێ هەر ئامانجێکی دوور و نێزیک بپێکێت.