Skip to main content

بۆچى مۆدێڵی مەریوان لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا سەرکەوتووترە؟

بۆچى مۆدێڵی مەریوان لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا سەرکەوتووترە؟
posted onApril 3, 2020
nocomment

ڕۆژانە لاوانی گەڕەکەکانی مەریوان  بە بەردەوامی کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا پێکدێنن و ئەرکی خاوێن کردنەوە و دژەگەن کردنی کۆڵان و گەڕەکی خۆیان بۆخۆیان دەگرنە ئەستۆ.

 

لە مۆدێڵی مەریواندا پێویست بەوە ناکات خەڵکێک لەو سەری شارەوە بێ و لە گەڕەکێکی ئەوسەرتری شار کار بکات. ڕەنگە کەسێک لەوێوە تووشبووبێ و هاتنی بۆ گەڕەکێکی دیکە مەترسی لەسەر دەیان و سەدان کەس درووست بکات.

لە مەریوان ڕۆژانە و بە بەردەوامی یان چەند ڕۆژ جارێک گەڕەکان دژەعفونی دەکرێن . لەم شێوازەدا هێز و  سەرمایەی ئینسانی زۆرە و بەشی ئەوە دەکات ڕۆژانە و یان ڕۆژ ناو ڕۆژێک گەڕەکەکەیان خاوێن بکەنەوە بە تایبەت کە ئێستا لە وەرزی بارانداین و باران زۆرجار هەڵمەتی دژەگەنکردنەکان بێ کاریگەر دەکاتەوە.

هاتووچۆی کەمتری دەوێ کە مەرجی سەرکەوتنی قەرەنتینەیە.

تێچووی مادی کەمتری دەوێ ئەویش لە کاتێکدا کە تێچووی هەڵمەتەکان لەسەر شانی چالاکان و پارێزەرانی ژیانە.

بەستێنێکی هەموارترهەیە بۆ بەشداری ژنان لە هەڵمەت و کۆمیتەکاندا.

تاقیکاریەکی سەرکەوتوو دەبێ بۆ خەباتی گەورەتر .

هەستی بەرپرسایەتی  بەرابەر تەندرووستی و ژیانی کۆمەڵگە تەنیا لەسەر شانی گرووپ یان چەند کەسێک قەتیس نابێ و هەموو کۆمەڵگە لە کێشەکانی خۆی بە خاوەن دەردەکەوێت.

دیسپیلینی کاری دەچێتە سەر و  بێ نەزمی و ئالۆزی درووست نابێت. ئەوەی هاوکاری چینیەکان بوو بۆ کۆنترۆڵی بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا پێش لە هەبوونی ئامرازی پزیشکی بەهێز و دەرمانی باش ئەوە پڕەنسیپی کاری بوو. پرەنسیپی کاری و  هێزی ڕێکخستن  و مودیریەتی بەهێز ڕەمزی سەرکەوتنی هەڵمەتەکانمان دەبێت.

بە بنەماگرتنی مەریوان ئۆلگوی ڕەفتاری مەدەنی هاوبەشمان بۆ درووست دەبێت و دالێکی ناوەندیمان دەبێت. ئولگویەک کە پێشتر لە تاران و  کەرەج و ئیسفەهان تاقی نەکراوەتەوە و برەندێکی کوردانەیە. ئولگوی ڕەفتاری بەکۆمەڵمان دەبێ و ئەوە ئەمرێک دەبێ لە خزمەت بەهێزبوونی وەحدەتی دەروونی کارئەکتەری نەتەوەیی و نیشتیمانیماندا.

لەبیرتان نەچێت لە مەریوان کەس یان چەند کەسێک نابنە قارەمان و  خەڵکەکەی دیکە چەپڵەیان بۆ لێدات. لەوێ هەموویان ڕەمزی قارەمانین و قارەمان شعوری و  هزری بەکۆمەڵی مەریوانە نەک چەند کەس و گرووپی ئەو شارە.

مەریوان کۆڕۆنا

کۆڕۆنا مەریوان ٢