Skip to main content

کۆڕۆنا نیوەی خەڵکی جیهانی خستووەتە قەرەنتینە

کۆڕۆنا نیوەی خەڵکی جیهانی خستووەتە قەرەنتینە
AvaToday caption
posted onApril 3, 2020
nocomment

ئامارەکان نیشان دەدەن لە یەکەمین کاتژمێرەکانی ڕۆژی هەینی ٣ ملیارد و ٩٠٠ ملیۆن کەس کە دەکاتە نیوەی زیاتری خەڵکی جیهان لە قەرەنتینەدان. ژمارەی تووشبووانی کۆڕۆنا ملیۆنیک کەسی تێپەڕاندووە و تا ئێستا ٥٤ هەزار کەس لە سەرتاسەری جیهان بەهۆی کۆڕۆنا گیانیان لە دەستداوە.


تا ئێستا ٩٠ وڵاتی جیهان قەرەنتینەی گشتیان ڕاگەیاندووە و دوایین وڵات کە خۆی خستە قەرەنتینە تایلەندە.پەنجا لەسەدی تووشبووان لە قارەی ئەوروپان، قارەیەک کە لە ڕووی نێونجی تەمەنەوە پیرترین قاڕەی جیهانە. هەروەها ٧٠ لەسەدی قوربانیان هاووڵاتی وڵاتانی ئەوروپان. ڕێژەی قوربانیان لە ئیسپانیا لە دەهەزار کەس تێپەڕیوە و ئیتاڵیا بە چواردە هەزار قوربانی  زۆرترین ڕێژەی مردنەکانی هەیە.

ڕێژەی تووشبووان بە کۆڕۆنا یان کۆڤید ١٩ سنوری ٢٤٥ هەزار کەسی تێپەڕاند و تا ئێستا زیاتر لە ٦٠٠٠ کەس بەهۆیەوە گیانیان لە دەستداوە. لانیکەم دو لەسەر سێی ئەو زلهێزە ئابوریە لە قەرەنتینەدان و پێشبینی دەکرێ رێژەی بێکاری لەو وڵاتە هەتا ٢٠ لەسەد بەرز بێتەوە.
تا ئێستا زیاتر لە ٦ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار ئەمریکایی فۆڕمی بێکاریان پڕ کردۆتەوە.

بێگومان بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دادەنێ. بڕیار وایە هەڵبژاردنەکان لە مانگی نۆڤامبردا بەڕێوە بچن. یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی ترامپ گەشەی زۆری ئابوری ئەو وڵاتە بوو و ئێستا پێدەچێت ڤایروسی کۆڕۆنا سەرکۆماری ئەمریکا لەگەڵ چالشێکی گەروە بەرەو ڕوو بکاتەوە.