Skip to main content

ئەمیرە ئیخوانییەکەی قەتەر سەردانی تارانی کردەوە

ئەمیرە ئیخوانییەکەی قەتەر سەردانی تارانی کردەوە
AvaToday caption
posted onJanuary 12, 2020
nocomment

 

شێخ تەمیم بن حەمد ئال سانی، ئەمیری قەتەر ڕۆژی یەکشەممە بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گەیشتە تاران  وبڕیار وایە لەگەڵ حەسەن ڕوحانی سەرکۆماری ئێران کۆبێتەوە.

 

ئامانج لەو سەفەرە گفتوگۆ سەبارەت بە هاوکاری دوو لایەنە و هەروەها شرۆڤەی گۆڕانکاریەکانی ناوچە بە تایبەت دوای کوژرانی قاسم سولەیمانیە. سەردانی ئەمیری قەتەر بۆ تاران لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت لە ئاڵۆزیەکانی ناوچە بە هۆی هێرشی مووشەکی تۆلەستینانە ئێران بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراق زیادی کردووە و ئەمریکا گەمارۆی نوێێ دژی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاندووە.

حەوتووی ڕابردوو و ڕۆژیك دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی تارانی کردووە و لەگەڵ جەواد زەریف کۆبووەتەوە. بەپێی ڕاگەیاندنی هەواڵدەری فەرمی قەتەر، وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵات سەبارەت بە داهاتووی عێراق و دوایین گۆرانکاریەکانی ئەو وڵاتە و ڕێگەکانی پاراستنی ئەمنیەتی گشتی قسە دەکەن.

ئەمیری قەتەر پێش لە سەفەر بۆ تاران سەردانی عەممانی کرد و لەگەڵ پادشای نوێی ئەو وڵاتە هەیسەم بن تارق کۆبووە. هەر لە ماوەی ڕابردوودا قەتەر و عەرەبستان لە پێناو کەمکردنەوەی ئاڵۆزیەکانیان پێکەوە کۆبوونەوەیان کردبوو.

جێگەی وەبیر هێنانەوەیە سوڵتان قابوس، پادشای کۆچکردووی عەممان و ئەمیری قەتەر هەوڵی ناوبژیوانی لە نێوان کۆماری ئیسلامی و وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەدەن. ئەگەرچی قەتەر زیاتر وەک هاوپەیمانی تورکیە لە ناوچەکە دەردەکەوێت.