Skip to main content

حەماس و ئیسرائیل خەریکن ڕێک دەکەون

حەماس و ئیسرائیل خەریکن ڕێک دەکەون
AvaToday caption
کۆمارى ئیسلامى خەریکە حەماسى لەدەست دەردەچێت
posted onNovember 20, 2019
nocomment

ڕێککەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو و ئێستا حەماس چاوەڕوانی وەرگرتنی وڵامە لە وەفدیک کە حەوتوی پێشوو سەردانی غەزەی کردبوو.

 

گرینگترین ویستی حەماس و هێزە سیاسیەکانی دیکەی فەلەستین بۆ ڕاگرتنی خۆپێشاندانەکان درووستکردنی ڕێرەوێکی ئاوی لە نێوان غەزە و قوبرسە. وەفدی ناوبژیوان و لەویش گرینگتر ڕێکخراوی ئەمنیەتی میسر کە ڕۆڵی ناوبژیوانی لەسەر شانە بڕیار وایە وڵامی ئیسرائیل بۆ داخوازیەکانی حەماس لەگەڵ خۆیان بهێننەوە.

 

ناوبژیوانێکی دیکە نیکۆلای ملادینۆف نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە فەلەستین بوو کە ئەویش چەند ڕۆژێک لە عەزە بوو. هاوکات لەگەڵ ئەو محەمەد ئەلعەمادی سەرۆی گرووپی قەتەری ئاوەدانکردنەوەی غەزە ئامادەیی هەبوو. سەرچاوەیەکی وەفدی ڕێکخەری خۆپێشاندانەکانی گەڕانەوە و شکاندنی گەمارۆی غەزە بە ئیندیپێندێتی عەرەبی گووتوە ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئیسرائیل لە دوو ئاستدا خەریکە ئەنجام دەدرێت. لە لایەک لە نێوان حەماس و میسر و لە لایەکی دیکە لە نێوان حەماس و ئیسرائیل.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە ئەوەی پشت ڕاستکردەوە کە حەماس بەڵێنی دابینکردنی ئەمنیەتی غەزە لەگەڵ میسر و پێشگرتن لە قاچاغی کاڵا و چوونی قاچاغی خەڵکی داوە و لە بەرامبەردا میسر بەڵێنی ئاسانکاری هاتوچۆی موسافیرانی لە ڕێڕەوی سنووری ڕەفەح بە زیاترین ئاستی خۆیدا بە حەماس داوە.

میسر لە ماوەی ڕابردوودا ڕێڕەوی ڕەفەحی کردۆتەوە و هۆڵەکانی چاوەڕوانی تەیار کردووە و ئینتەرنێتی بۆ داناوە. هەروەها میسر وایکردووە کە ئاستی هاتوچۆی خەڵک بەو ڕێڕەوەدا بۆ ٢٥٠ کەس بەرز بێتەوە و بڕیار وایە لە قۆناغی دواتردا بگاتە ٥٠٠ کەس.

 

بە گووتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە میسریە، هەروەها میسر بەڵێنی داوە لە بری دابینکردنی ئەمنیەتی سنور و خراکردنی تونێلە ژێرزەویەکان، ڕێرەوی سنوری سەلاحەدین کە بۆ تێپەڕینی کاڵا لەبەرچاو گیراوە بکاتەوە و نوێی بکاتەوە بۆ ئەوەی حەماس ئەو بەرهەمانەی لە لایەن ئیسرائیل یاساغ کراوە لەو ڕێرەوە هاوردە بکات.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە جەختی لەوە کردۆتەوە کە خۆپێشاندانی گەڕانەوە و شکانی گەمارۆ دەربازی قۆناغێکی نوێ بووەتەوە کە بریتیە لە جوڵەی دەریایی و لەناکاوی شەوانە و فودانەی تایبەت بە تەقینەوە کە هاوکێشەی ئیسرائیلی گۆڕیوە. بە گووتەی ئەو سەرچاوەیە حەماس داوای ئەوەی کردووە قەبارەی دەریایی بۆ دانیشتووانی غەزە لە ٦ مایلەوە بۆ ٢٠ مایل زیاد بکرێت و ڕاوچیەکانی خەڵکی غەزە نەبن بە ئامانجی تەقەکردنی چەکدارانی ئیسرائیل.

سەرچاوەکە لە درێژەدا گووتویەتی: داوایەکی دیکەی حەماس درووستکردنی ڕێڕەوێکی ئاویە لە نێوان غەزە و قوبرسە کە موسافیران و بەرهەمەکان بە پشتیوانی نێودەوڵەتی ڕێکخراوی ئەمنیەتی میسر و نەتەوە یەکگرتووەکان بتوانن هاتوچۆی پێدا بکەن. بەو شێوە حەماس دەتوانێ تا ئاستێکیئ زۆر گرێدراوی ئابوری خۆی بە ئیسرائیل کەم بکاتەوە.

لە لایەکی دیکە حەماس داوای کردووە هەبوونی کارەبا بۆ ٨ کاتژمێر بەرز بکرێتەوە و دوو ناوچەی پیشەسازی و بازرگانی لە غەزە درووست بکرێت بۆ ئەوەی ڕێژەی بێکاری کەم بێتەوە. پێ دەچێت حەماس داوای لە لایەنی ناوبژیوانکاری میسری کردبێ کە ئاستی دەستبەسەرکرانەکان لە کەرانەی ڕۆژئاوا کەم بکرێتەوە و ڕەوتی بە یەهودی کردن بەیتولموقەدەس و شکانی هەرێمی مەسجدولئەقسا کۆتایی پێبێت.

بە گووتەی هەمان سەرچاوە ئیسرائیل داوای لە حەماس کردووە هەوڵە تووندوتیژەکانی لە خۆپێشاندانەکانی گەڕانەوە بوەستێنێ و حەماس بەڵێنی ئەرێنی داوە.