Skip to main content

ئیسرائیل خۆی بۆ شەڕی ڕژێمى ئێران و بریکارەکانی ئامادە دەکات

ئیسرائیل خۆی بۆ شەڕی ڕژێمى ئێران و بریکارەکانی ئامادە دەکات
AvaToday caption
مایک ئورن بە وردەکارییەوە باسی وێرانکەرى ئەو شەڕە دەکات
posted onNovember 5, 2019
nocomment

وەزیرانی پلەبەرزی دەوڵەتی ئیسرائیل حەوتووی ڕابردوو دوو جار لەسەر ئەگەری شەڕ کۆبوونەوە. ئیسرائیلییەکان ئاگاداری پلانەکانی ئێرانن بۆ هێرش لە ڕێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوان لە سوریە کە لە دوایین ساتەکاندا ئیسرائیل تێکى شکاند و هەروەها ئاگادارەى ئەوەشن کە ئێران دەیهەوێ ڕێرەوی خۆپێشاندانەکانی لوبنان بگۆڕێت.

 

کابینەی ئەمنیی ئیسرائیل، هێرشی ئەم دواییەی ئێرانیان شرۆڤە کرد کە لە رێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوان و موشەکی کرووز بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان ئەنجامی دا و بە پێی ئەو ڕاپۆرتە بەو ئاکامە گەیشتن ئەنجامدانی هێرشێکی لەم چەشنە لە عێراقەوە بۆ سەر ئیسرائیل ئەگەرى ئەنجامدانی هەیە.

لە هەمان کاتدا ئەرتەشی ئیسرائیل بەرنامەیەکی تایبەتی بە ناوی "مۆمنتۆم" بۆ پەرەپێدانی بەرچاو بە توانای بەرگریی موشەکی و هەروەها کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئامانجەکانی دووژمن و ئامادەکردنی سەربازان بۆ شەڕی ناو شارەکان، ڕاگەیاند. ئەو شەڕە وەکو زۆربەی حاڵەتەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە پڕیشکەیەک هەیە. فڕۆکەکانی ئیسرائیل تا ئێستا سەدان هێرشیان دژی ئامانجەکانی ئێران لە لوبنان، سوریە و عێراق ئەنجام داوە. ئیسرائیل زۆر بە کەمی لەمەڕ ئەو هێرشانە و دەرخستنى دەستبوونى، قسە دەکات.

بەڵام ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر شوێنێکی هەستیار، ئەگەرى هەیە ئەنجامەکەی بە هێرشی بەرامبەری بێت لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئەویش لە ڕێگەی موشەکی کروز کە دەتوانێ سیستەمی بەرگری موشەکی ئیسرائیل فریو بدات و هێرش بکاتە سەر کیریا کە هاوشێوەى پێنتاگۆنە بۆ ئیسرائیل. ئەگەر شتێکى لەو شێوەیە ڕوو بدات ئەوا ئیسرائیلیش بە هێرشێکی چڕوپڕ بارەگای حیزبوڵای لە بەیروت و دەیان بنکەی دیکە لە درێژایی سنوورەکانی لوبنان دەکاتە ئامانج و بەم شێوەیە شەرەکە لە پانتاییەکی گەورەتردا دەست پێ دەکات.

کۆمەڵێک مووشەک بە هەزران کیلۆ تێ.ئین.تی ـیەوە دەبارێتە سەر ئیسرائیل و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دەست دەکەن بە هێرشکردنە سەر ئامانجە سەربازی و مەدەنییەکان. گۆمبەزی ئاسنین بە شێوەی نێونجی ٩٠% کاریگەرە. بەو مانایە کە لە هەر ١٠٠ موشەک، ١٠ موشەک لێی تێدەپرێت و حەوت سیستەمی بەرگرى ناتوانن هەموو ئیسرائیل بپارێزن و بەمەش هەموو ئیسرائیل لە متولا لە باکورەوە هەتا بەندەری باشوری ئیلات دەکەونە بەر ئاگری هێرش.