Skip to main content

کۆمارى ئیسلامى دڵخۆشە بە بوونە سەرۆککۆمارى بەرهەم ساڵح

کۆمارى ئیسلامى دڵخۆشە بە بوونە سەرۆککۆمارى بەرهەم ساڵح
ڕوحانى پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح کرد
posted onOctober 3, 2018
nocomment

 

هەر یەکە لە حەسەن ڕوحانی سەرۆککۆماری ئێران و بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و باڵیۆزی تاران لە بەغدا بە بۆنەی سەرکەوتن و هەڵبژاردنى بەرهەم ئەحمەد ساڵح بە سەرۆککۆماری عێراق د، پەیامی پیرۆزباییان لەو بارەوە بۆ ساڵح نارد.

 

ئێوارەی دۆینێ دەی ڕەزبەر پەرلەمانی ئێراق شایەتی چوارەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بوو. فواد حوسێن کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرهەم ساڵح لەسەر لیستی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان و چەند کەسێکى دیکە لە نێو بەربژێرەکان بوون بۆ پۆستی سەرۆککۆماری.

بەرهەم ساڵح کە پار لە یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان جیا بووە و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسى و دادپەروەری پێک هێنا و هاتە نێو کاروانی بەرەی چاکسازیخوازانی ئەو وڵاتە و دوای یەک ساڵ جارێکی دیکە گەڕایەوە نێو یەکیەتى نیشتمانى. بەرهەم ساڵح و یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان لە ڕووی جێگە گرتن لە گرووپبەندییە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان، بەوە دەناسرێنەوە کە لە کۆماری ئیسلامی نێزیکن.

 

بەرهەم ساڵح لە دیمانەیەک لەگەڵ هەواڵدەڕی ئانای ئێرانی کە بە ماڵپەڕێکی نزیک لە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی دەناسرێت، لەبارەى چالاکی پێشمەرگەی حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان گووتبوی "هەرێمی کوردستان بە هاوکاری دەسەڵاتی ناوەندی عێراق دەتوانێ پێش بەو کردەوە تیرۆریستیانە بگرێت!"، هەرچەند ئەو هەواڵە لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە و هێندێک پێیان وابوو کە بەرهەم ساڵح وەک سیاسیکارێکی بە ئەزمون ئەستەمە قسەی ئاوا بکات بەڵام ساڵح هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو دیمانە و قسانە نەدا و بەمەش ڕووبەڕووى ڕەخنەیەکى گەورەى کردەوە.