Skip to main content

بە درێژەکێشانى مانگرتن کۆمارى ئیسلامى فەلەج دەبێت!

بە درێژەکێشانى مانگرتن کۆمارى ئیسلامى فەلەج دەبێت!
.\
کارگەکانى ئاسنى ئێران پارەى موشتەرییەکانیان نادەنەوە
posted onOctober 3, 2018
nocomment

 

بە پێى هەواڵى گەیشتوو لە فرۆشیارانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان و شارەکانى دیکەى ئێرانەوە، مانگرتنى شۆفێرانى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان کاریگەرییەکى گەورەى نەرێنى لەسەر بازاڕى تەواوى ئێران داناوە و بەمەیش هەتا دێت ناڕەزایەتییەکان زیاتر بەرز دەبنەوە و خەڵکى زیاتر تووڕە دەبن.

 

فرۆشیارێکى ئاسن لە شارى کرماشانەوە بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى گوت "من ئاسنفرۆشیم لە شارى کرماشان هەیە و خەریکە ئاسنقڕان دەکەوێتە نێو شارەکەمانەوە و ئەگەر ئەم مانگرتنەى کامیۆنداران بەردەوام بێت، ئەوا زۆرێک لەوانەى کە تووڕە دەبن و ناڕازین، ئەو کەسانەن کە خانوو دروست دەکەن و بێ خانوو و کەسانى هەژارن و بەمەیش هەر ئەوانن دەڕژێنە نێو شەقامەکانەوە".

یەکێک لە فرۆشیارانى بەکۆمەڵى (جوملە) دایبی و پووشاکى منداڵان بە ئاڤاتودەى گوت "ئێستا خەڵکى لە دواى کەرەستەى خۆراکى هەندێک کەلوپەلى دیکەى دەوێت کە گرنگن بۆ بنەماڵە، بەتایبەت پووشاک و بە هۆى کەمى پووشاکەوە لە ئێران خەریکە خەڵکى هێندەى دیکە هەم بەرامبەر شکستى ئابوورى کۆمارى ئیسلامى هۆشیار دەبنەوە و هەم هیوا بەوە خۆش دەکەن کە نیزام دەڕووخێت".

ئاسنفرۆشەکەى کرماشان باسى لەوە کرد کە خۆى و هاوکارەکانى بەلانى کەمەوە ملیارێک تمەنیان ڕژاندووەتە نێو هەژمارى کارگەکانى وەبەرهێنانى ئاسنەوە، بەڵام تا ئێستا بەدەستیان نەگەیشتووە و "ئێستا هەموو پارەکانمان دەوێتەوە و کارگەکانیش گوێى خۆیان خەواندووە".

ئابووری ناسێکیش ئەمەى بە هۆى ئەو بەرزبوونەوە و دابەزینى بەهاى دۆلارە گەڕاندەوە و ئیتر کەس نە تاقەتى مامەڵەى گەورەى هەیە و نە کەس دەشوێرێت کەلوپەلەکانى بفرۆشێت.

 

وێنەکان بەڵگەى ئەو پارە زۆرانەن کە ڕژاونەتە هەژمارى بانکى کارگەکانى ئاسنەوە کەچى ئێستا کارگەکان نە ئاسنیان بۆ دەنێرن و نە پارەکەشیان دەدەنەوە!

 

وێنەى یەکەم: پارەى مووشتەرییەکان کە دراوە بە کارگەى ئاسن

وێنەى یەکەم: پارەى مووشتەرییەکان کە دراوە بە کارگەى ئاسن

 

وێنەى دووەم: پارەى مووشتەرییەکان کە دراوە بە کارگەى ئاسن

وێنەى دووەم: پارەى مووشتەرییەکان کە دراوە بە کارگەى ئاسن

 

وێنەى سێیەم: پارەى مووشتەرییەکان کە دراوە بە کارگەى ئاسن

وێنەى سێیەم: پارەى مووشتەرییەکان کە دراوە بە کارگەى ئاسن