Skip to main content

ئیتلاعات لە پشت پیلانە تیرۆریستییە ئەنجامنەدراوەکەى فەڕەنسا بوو

ئیتلاعات لە پشت پیلانە تیرۆریستییە ئەنجامنەدراوەکەى فەڕەنسا بوو
ئەو دیپلۆماتەى کۆمارى ئیسلامى کە لە ئەڵمانیا دەستبەسەر کراوە!
 فەڕەنسا هۆشدارییەکى تووندی دایە ئێران
posted onOctober 3, 2018
nocomment

 

دواى ئاشکرابوونى شانەیەکی نهێنى وەزارەتى ئیتلاعاتى کۆمارى ئیسلامی ئێران کە بە نیازی کردەوەى تیرۆریستی بوون لە فەرەنسا، تاران داواى لە پاریس کردووە بۆ ئەوەى بۆى ڕوون بکاتەوە کە ئەمە "هەڵەتێگەیشتنێک"ـە.

 

کۆماری ئیسلامی بەنیاز بووە کردەوەیەکى تیرۆریستى دژى ئۆپۆزسیۆنە ئێرانییەکان لە نزیک پاریس ئەنجام بدات، کە خەریکى چالاکییەکى گەورەى جەماوەرى بوون، بەڵام لەلایەن دەزگا هەواڵگری و پۆلیسەوە ئاشکرا بووە، ئێستا تاران ئەو تۆمەتەى ڕەت کردووەتەوە و پێى وایە "هەڵەتێگەیشتنێک لە پڕۆسەکە هەیە و باشترین رێگەش بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشەیە گفتوگۆیەکى دیپلۆماتییە".

بەهرام قاسمی گوتەبێژى وەزارەتی دەرەوەى حکومەتى تاران ئاماژەى بەوە داوە "ڕەنگە ئەو کردەوەیە لە لایەن کەسانێکى دیکەوە پیلانگێری بۆ کرابێت و ناکرێت تەنها قسەى لەسەر بکەین، پێویستى بە گفتوگۆ و دانیشتن هەیە". پاریس لەو پرۆسەیەی دوێنێ ئەنجامی دا، دوو کەسی دەستگیر کردووە کە یەکێکیان دیپلۆماتێکى تارانە و لە ئەڵمانیا دەستگیر کراوە و سەر بە فەرمانگەى وەزارەتى هەواڵگری ئێرانییە و تۆمەتبار کراوە بەوەى "هەوڵی هێرشکردنیان ئەنجام داوە بەڵام لە سەرەتاى پووشپەڕ (حوزەیران) ئاشکرا بوونە".

حکومەتى فەرەنسا دووپاتی دەکاتەوە لەوەى "هیچ دوودڵ نییە لەوەى وەزارەتى هەواڵگری ئێران لە پشتى پیلانگێڕی هێرشکردنە سەر کۆنگرەى ئۆپۆزسیۆنى وڵاتەکەى لە دەرەوەى شاری پاریس بووە". ئاشکراشی کردووە "دەستى بەسەر چەندین قەواڵەى دارایی ئەو وەزارەتە لە نێو پاریس گرتووە".

دیمەنێک لە گردبوونەوە گەورەکەى موجاهیدینى خەڵق لە پاریس

دیمەنێک لە گردبوونەوە گەورەکەى موجاهیدینى خەڵق لە پاریس
 

سەرچاوەیەک دیپلۆماتى پاریس هیماى بەوە کردووە " فەرمانگەى ئۆپەراسیۆنەکانى وەزارەتى هەواڵگری لەپشت ئەو هێرشانەیە کەلەخاکی وڵاتەکەی دژى نەیارانى رژێمی کۆمارى ئیسلامی ئەنجام دراوە"K بەڵام گووتەبێژەکەى وەزارەتى دەرەوەى تاران سەرجەم ئەو تومەتانە ڕەت دەکاتەوەو دەشڵێت "ئەوە پیلانگێرییە دژى کۆمارى ئیسلامی و بەڵگەى سەلمێنراویش نییە لە تۆمەتباربوونى وڵاتەکەى".

ئەو ئاڵۆزییە دیپلۆماتەى نێوان پاریس و تاران، لە کاتێکدایە یەکەم هەوڵ و هاریکارییەکى تەواوی پێشکەش بە لایەنى دووهەم کردووە بۆ ئەوەى فشارەکانى سزا ئابوورییەکانى ئەمەریکا بەسەر ئێران کەمتر ببێت، کە لە سەرەتاى خەرمانان (ئاب) قۆناغی یەکەم چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە و بڕیاریشە لە سەرەتاى سەرماوەز (تشرینى دووەەم)ـى داهاتوو قۆناغی دووەم بچێنە بواری جێبەجێ کردنەوە.

پێشبینی دەکرێت ئەو ئاڵۆزییە کاردانەوەى گەورەتری لێبکەوێت لەوەى چاوەڕوان دەکرێت، بەتایبەت ئێستا تاران هەموو ئومێدو هەوڵەکانى خستۆتە نێو سەبەتەى ئەورۆپا، بۆ ئەوەى بتوانێت بەرگرییەکى کاتیش بێت لەجەنگەکەى بەرامبەر واشنتۆن خۆڕاگر بێت.

لەهاوینى رابردووەوە بەهۆى تێوەگڵانى تاران لەهێرش و پیلانگێری دژى نەیارانى لەنێو خاکی فەرەنسا پەیوەندییە دیبلۆماتیەکان رووبەرووى ئاڵۆزییەکى تووند بووەتەوەو، کار گەیشتۆتە ئاستێک فەرەنسا باڵیۆزی خۆی لەو وڵاتە بکشێنێتەوە، ئاستى نوێنەرایەتیشى بۆ نزمترین ئاست دابەزێنێت.

هۆشداریی ئەوەشى داوەتە تاران کەدەبێت " چاوەڕوانى وەڵامێکى بەهێزو تووند بێت بەرامبەر ئەو کردەوانەى لەنێو خاکەکەى ئەنجامی داوە".