Skip to main content

ساڵحی: ئێران پاش بەرجام ۲٤ تەن یۆرانیۆمی پیتاندووە

ساڵحی: ئێران پاش بەرجام ۲٤ تەن یۆرانیۆمی پیتاندووە
AvaToday caption
واشنتۆن پۆست: ڕژێمی ئێران زۆر زیاتر لە ئاستی ڕێگەپێدراو یۆرانیۆمی پیتاندووە
posted onJuly 29, 2019
nocomment

واشنتۆن پۆست دوێنێ ٦ی گەلاوێژ نووسیویەتی: عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ڕژێمی ئێران ڕۆژی یەکشەمە بە ئەندامانی پەڕلەمانی گوتووە کە ئێران لەپاش ڕێککەوتنەکەی بەرجامەوە لە ساڵی ۲۰۱٥ تا ئێستا ۲٤ تەن یۆرانیۆمی پیتاندووە. ئەم بانگەشە ئەگەر پشتڕاست بکرێتەوە بەو مانایە کە ئاستی یۆرانیۆمی پیتێندراو لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە زیاتر لە ئاستێکە کە پێشتر زانیاریمان لەسەری بووە و بەدەیان جار ئاستی دیاریکراو لە نێو ڕێککەوتنەکەی پێشێل کردووە.

غوڵامعەلی جەعفەرزادە، ئەندامێکی پەڕلەمانی کۆماری ئیسلامی لە زمانی عەلی ئەکبەر ساڵحییەوە گوتوویەتی "پاش ڕێککەوتنەکەی بەرجام، ئێران ۲٤ تەن یۆرانیۆمی پیتاندووە نەک ۳۰۰ کیلۆ" ساڵحی هەروەها لە فراکسیۆنی "سەربەخۆیانی ولایی" پەڕلەمان باسیشی لەوە کردووە کە ئێران بەرەو چالاککردنەوەی ڕێئاکتۆری ئەتۆمی ئاوی قورس لە دامەزراوە ناوکییەکانی ئەراک دەجووڵێتەوە.

واشنتۆن پۆست هەروەها نووسیویە: ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەن وڵامی داخوازییەکەی ئێمەی بۆ کاردانەوەی بەپەلە نەداوەتەوە.

بەپێ ڕێککەوتنە ناوکییەکە کە لە پووشپەڕی ساڵی ۹٤ لەنێوان ئێران وشەش وڵاتی زلهێز پێکهات، تاران بەڵێنی دا کە پاشەکەوتی یۆرانیۆمی ٦٧.٣%ی پیتێندراوی خۆی بۆ ۳۰۰ کیلۆ دابەزێنێت و پاشماوەی یۆرانیۆمەکەی بفرۆشێتە وڵاتانی دیکە.