Skip to main content

کۆمارى ئیسلامى بەسیج و سوپاى پاسداران دەنێرێتە سووریە

کۆمارى ئیسلامى بەسیج و سوپاى پاسداران دەنێرێتە سووریە
ئەمریکا هۆشداریی داوەتە دیمەشق لە بەکارهێنانى چەکی کیمیاوی دژى هاووڵاتیانى ئیدلیب
کۆمارى ئیسلامى گوێ ناداتە داواکاریى کشانەوەى سەربازی
posted onSeptember 5, 2018
nocomment

 

سەرەڕاى هۆشداریی و هەوڵەکانى ئەمریکا بۆ دەرکردنى هێزە سەربازییەکان و میلیشیاکانى کۆمارى ئیسلامى لە سووریا، بەڵام ئەو وڵاتە پێگەى خۆى زیاتر لە ڕێگەى ڕەوانەکردنى کاروانى سەربازی و دیپلۆماتی لە دیمەشق پتەوتر دەکات.

 

چاودێران ئاماژەیان بەوە کردووە "کۆمارى ئیسلامى باز بەسەر داواکارییەکانى کشانەوەى سەربازی دەدات"، ڕاشی دەگەیەنن "تاران لە ڕێگەى کاروانە نوێیە سەربازییەکەى بە نیازە بەشداریی لە جەنگی کۆنترۆڵکردنى ئیدلیبی سووریا بکات، کە ڕژێمەکەى دیمەشق بەنیازی ئۆپەراسیۆنێکى سەربازییە لەوێ".

هەنگاوەکانى تاران لەو پڕۆسەیە، هەمان سیناریۆکانى شارى حەلەب دەخاتەوە بیر چاودێران و دانیشتووانى ئەو وڵاتە، کە هێزەکانى سوپای پاسداران چ ڕۆڵێکى کارایان هەبوو لە ڕاوەدوونان و کوشتنى هاووڵاتیان. ئەوەشیان باس کردووە "واڵاکردنى ئێران لە نێو سووریا بەو شێوەیە، کاردانەوەى گەورەو مەترسیداری دەبێت".

کۆمارى ئیسلامى هۆکارى سەرەکى وێرانى سوریا و عێراقە!

کۆمارى ئیسلامى هۆکارى سەرەکى وێرانى سوریا و عێراقە!

 

سەرچاوەکان ئاشکراى دەکەن "ژمارەیەک هێزى تایبەتى ئێران بەرەو سووریا بەڕێ کەوتوون تا بەشداریی لە شەڕە چاوەڕوانکراوەکەى ئیدلیب بکەن، کە لە ژێر دەستى ئۆپۆزسیۆنى دەسەڵاتەکەى بەشار ئەسەدى سەرۆکى سووریایە و، لە لایەن رووسیاوەش پاڵپشتى دەکرێت".

میدیا عەرەبیەکان بڵاویان کردووەتەوە کە قەبارە و ژمارەى ئەو هێزانە نازانرێت، تەنها زانراوە کە لە نێو سوپای پاسداران و میلیشیاکانى بەسیجن، چوونەتە سووریا. لە لایەن خۆیەوە ئاژانسى تاسی رووسی لەسەر زارى سیرگی ریابکۆڤ ـى جێگرى وەزیرى دەرەوەى رووسیا بڵاوی کردووەتەوە کە "ڕەوشى ئیدلیب لە دواى لوتکە چاوەڕواننکراوەکەى دیمەشق کە بڕیارە هەینى لە تاران بەرێوە بچێت، روونتر دەبێتەوە".

هاوکات ویلایەتە یەکگرتووەکان هۆشداریی داوەتە دەسەڵاتدارانى دیمەشق لە بەکارهێنانى چەکی کیمیاوی دژى هاووڵاتیانى ئیدلیب، بەوەى بەشێوەیەکى خێرا و رێگاى گونجاو وەڵامی ئەو ئۆپەراسیۆنە دەداتەوە".

لە دواى 2012 ـەوە، ئێران بە شێوەیەکى فەرمیی و چڕ بەشداریی لە سەرکووتکردنى خۆپێشاندان و ناڕەزایی و نەیارانى دەسەڵاتدارانى دیمەشق دەکات و، تا ئێستا سەرووى دوو هەزار کوژراویشى لە سووریا بەجێ ماوە، کە راستەوخۆ بەشدارییان لە شەڕو پێکدادان کردووە.