Skip to main content

ژاپۆن هاوردەکردنى نەوتى ئێران کەم دەکاتەوە

ژاپۆن هاوردەکردنى نەوتى ئێران کەم دەکاتەوە
گەمارۆى ئابوورى ئەمریکا بووەتە هۆى دابەزینى ١,٢ ملیۆن بەرمیلى ڕۆژانەى هەناردەکردنى نەوتى ئێران
ژاپۆن هەوڵی دا کوشکی سپی ڕازى بکا کە بازرگانییەکەى لەگەڵ ئێران ڕانەگرێت
posted onSeptember 3, 2018
nocomment

 

بەهۆى پاڵەپەستۆ و گەمارۆ ئابوورییەکانى ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سەر  کۆماری ئیسلامى، کۆمپانیا نەوتییەکانى ژاپۆن، ئامادەسازی دەکەن بۆ ڕاگرتنى هاوردەکردنى نەوتی ئێران.

 

تۆکیۆ لە ترسی کاردانەوە تووندەکانى واشنتۆن لە بەمامەڵەی بازرگانى لەگەڵ تاران، ئاستى پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانى لەگەڵ ئەو وڵاتە دابەزاندووە. دواى ئەوەى دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆمارى ئەمریکا لە ئایاری رابردوو کشانەوەى خۆى لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەى ئێران (بەرجام) و وڵاتەش شەش زلهێزەکەى جیهان کە 2015 واژۆ کرابوون راگەیاند، بڕیاری تووندکردنى سزا ئابوورییەکانى سەر ئەو وڵاتەشی دەرکرد و لە 7ى ئابیش بڕیارەکانى چوونە بوارى جێبەجێکردنەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت لە تشرینى دووەمى داهاتوو بەشى دووەمی سزا ئابوورییەکانى سەر تاران بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، کە ئەو کات سێکتەرەکانى "نەوت و غازی سروشتى" لە خۆ دەگرێت.

لە پاش بەرجام و دەستپێکردنەوەى گەمارۆکان، هەناردەکردنى نەوتى ئێران لە کەمى داوە

لە پاش بەرجام و دەستپێکردنەوەى گەمارۆکان، هەناردەکردنى نەوتى ئێران لە کەمى داوە

 

حکومەتى ژاپۆن هەوڵی دا لەگەڵ ئیدارەى کوشکی سپی دانووستاندن لەسەر ئەو سزایانە بکات و، لە هەڕەشەکانى واشنتۆن بەدەر بێت بۆ ئەوەى بتوانێت درێژە بە کرینى نەوتی ئێران بدات، بەڵام لایەنى ئەمریکى بەرامبەر تۆکیۆ تووند بوون و، کەمتریش چانسى بۆ مایەوە. پێشبینیش دەکرێت بۆ قەرەبووکردنەوەى نەوتى ئەو وڵاتە، کۆمپانیاکانى ژاپۆن لە وڵاتانى دیکەوە رێژەى هاوردەکردنى نەوت بەرز بکەنەوە، بە جۆرێک هاوردەکردنى نەوتى ئێران 5.3%ى  کۆى گشتى هاوردەکردنى نەوتی ئەو وڵاتەى پێک هێناوە.

لەلایەن خۆیەوە گووتەبێژى کۆمپانیاى شوا شیل سیکیۆ، بە ئاژانسی فرانس پرێسى راگەیاند "بە وردییەوە چاوەڕوانى بڕیاری حکومەت دەبین، ناتوانین هیچ کۆمێنتێکى زیاتر لەسەر ئەو پرسە بدەین". هاوکات کۆمپانیاى جای ئێکس تی جی هۆڵدینگز، هەمان هەڵوێستى کۆمپانیاکەى پێشووى هەبوو. ژاپۆن، بە شێوەیەکى گەورە پشت بە سەرچاوە دەرەکییەکانى دەبەستێت تا کەرتى وزەى ناوخۆیی بە گەڕ  بخاتەوە.

ژاپۆن لەبەر ئەمریکا ناوێرێت نەوتى ئێران هاوردە بکات!

ژاپۆن لەبەر ئەمریکا ناوێرێت نەوتى ئێران هاوردە بکات!

 

ئەمریکا داواى لە سەرجەم وڵاتانى جیهان کردووە تا "4 تشرینى دووهەم هاوردەکردنى نەوتى ئێران رابگرن، ئەگەر بیانەوێت لەسزاکانى وڵاتەکەى بە دوور بن". دوایین قۆناغەکانى سزاکانى ئەمریکا بەسەر تاران، بووەتە هۆى دابەزینى هەناردەکردنى نەوتى ئێران، کە بە پێی سەرچاوە فەرمییەکان رۆژانە بە ئاستى 1.2 ملیۆن بەرمیل بووە.