Skip to main content

کەرنەڤاڵی فەرهەنگی بەڕلین و کۆچبەران

کەرنەڤاڵی فەرهەنگی بەڕلین و کۆچبەران
AvaToday caption
posted onJune 10, 2019
nocomment

 

پایتەختی ئاڵمان لە ساڵی ١٩٩٦ـەوە ساڵانە کەرنەڤاڵی فەرهەنگی تێدا بەڕێوە دەبرێت. ئەمساڵیش سەدان هەزار کەس لە بەڕلین شایەتی هونەرنواندنی زیاتر لە حەفتا گرووپ بوو کە بە سەما و ئاوازی جۆراوجۆری فەرهەنگی بەشداری ئەوم کەرنەڤاڵە بوون.

 

ئەو خوولەی کەرنەڤاڵی فەرهەنگەکان لە بەڕلین ڕۆژی یەکشەممە ١٩ جۆزەردان بە بەشداری سەدان هەزار کەس بەڕێوە چوو. ئەو کەرنەڤاڵە لە بەرەبەری جێژنی "پەنجاهە" یاخود " پەنتیکاست" بەڕێوە دەچێت کە جێژنێکی مەسیحییە. ئامانج لە بەڕێوەچوونی ئەو کەرنەڤاڵە تەنیا نیشاندانی جۆراوجۆری فەرهەنگی نییە، بەڵکو جێژنگرتن و ڕێزلێنان لەو فەرهەنگانەیە.

نمایشی گرووپەکانی بەشدار لەو کەرنەڤاڵە کە ژمارەیان لە جێژنی ئەمساڵدا دەگاتە ٧٤ گرووپ لوتکەی سرنجڕاکێشی کەرنەڤاڵەکەیە. جیا لە گرووپە ئاڵمانییەکان، چەندین گرووپی جۆراوجۆر لە ئەمریکای باشوور، ئەفریقا، ناوچەی باڵکان و هەروەها هیند و ڕۆژهەڵاتی دوور بەشداری کەرنەڤاڵەکە بوون.

کەنەڤاڵ

کۆمەڵێک گرووپی چکۆڵە بە سازی کوبەیی و بەرگ و جوانکاری تایبەتی سیمایێکی تایبەتی بە کەرنەڤاڵەکە دەبەخشن و بە نمایشەکانی خۆیان بینەران و ئامادەبووان دڵخۆش دەکەن. ئەمجارە لە کەرنەڤاڵەکەدا زیاتر لە چوار هەزار ئەکتەر و هونەرمەند لە وڵاتانی جۆراوجۆر و بە بنەماى فەرهەنگی جیاواز بەشدارن.

کەمتر شارێک لە ئەوروپا هەیە کە هاوشێوەی بەڕلین خاوەنی ئەو فەرەفەرهەنگییە بێ. دانیشتووانی بەڕلین لە ١٨٠ وڵاتی دونیاوە دێن و لەو ڕووەوە جێگەی سەرسوڕمان نییە کۆچبەران ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبێ لەو کەرنەڤاڵە فەرهەنگییەدا. مۆسیقا وەک هەموو ساڵەکانی دیکە پشکێکی گرنگی لە کەرنەڤاڵی فەرهەنگەکان هەیە. زیاتر لە ١٠٠ دیجەی، هونەرمەند و گرووپی موسیقی جۆراوجۆر لەو خوولەدا بەشدارن. شایانی باسە ئەو جێژنە لە ڕووی ئابوریشەوە بۆ پایتەختەکەی ئاڵمان گرنگە.

یەکەمین خوولی بەڕێوەچوونی کەرنەڤاڵی فەرهەنگەکان ساڵی ١٩٩٦ جێژنێکی چکۆڵە بوو کە لە وەڵام و بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە ڕەفتاری خراپ دژی کۆچبەران و خەڵکی نائاڵمانی بەڕێوە چوو.

ک 2

ک 6

5856

8ک8