Skip to main content

بەیتی ئیمام و ئامرازێک بۆ تاڵانى بودجە و گەندەڵییەکی زەبەلاح!

بەیتی ئیمام و ئامرازێک بۆ تاڵانى بودجە و گەندەڵییەکی زەبەلاح!
AvaToday caption
posted onJune 8, 2019
nocomment

 

لە بوودجەی ساڵی ۹٦، کۆی ئەو پارانەی کە تایبەت بە بەیتی ڕێبەری پێشووی ئێرانە، ۷٦ ملیار و ۹٨۹ ملیۆن تمەن بوو لە بوودجەی ساڵی ۹٥یش ٥۹ ملیار و ٥۳۷ ملیۆن تمەن بووە. لە بوودجەی ئەمساڵدا ۲٦ ملیار و ۲۰۰ ملیۆن تمەن بۆ ڕێکخراوەی بڵاوکە و پاراستنی ئاسەواری ئیمام تەرخان کراوە. لەکۆی ۲٤ ملیار و ٥۰۰ ملیۆن تمەن بوودجەی بارەگای ئیمام، ۱۰ ملیار و ٥۰۰ ملیۆن تمەن پارەی ئاوەدانکردنەوە و ۱٤ ملیارتمەن بۆ تێچووە ڕۆژانەکان تەرخان کراوە.

 سی ساڵ لە مردنی خومەینی تێدەپەڕێ. بەڵام هێشتا ئەو ڕێکخراوەیە کە بەنێوی ئەوەو دانرابوو، وەکوو ڕێکخراوەیێکی نیوەدەوڵەتی خەریکی چالاکییە. داهات و تێچووەکانی ئەم ڕێکخراوەیە بە تەواوی ڕوون نییە و هیچ جۆرە ڕاپۆرتێکی فەرمی و متمانەپێکراو سەبارەت بە داهات و تێچووەکانی بەیتی خومەینی، بوونی نییە. ئەوەی کە چەند کاربەڕێخەری فەرمی و مووچەخۆر لەم دامەزراوە خەریکی کارن، نادیارە. تێچووەکانی دروستکردن و پاراستنی بارەگای ڕێبەری پێشووی ئێران چەندە و لە کوێ دابین دەکرێت. داهات و تێچووەکانی ڕێکخراوەی بڵاوکەی بەیتی خومەینی چەندە و لەکوێ دابین دەکرێت، کارکرد و هاوردە و هەناردەی ڕێکخراوەی توێژینەوەی بەیتی خومەینی چییە و ... بەڵام ئەو شتەی کە ڕوونە، ماوەی ساڵانی ڕابردوو لە بوودجەکاندا ڕیزێکی بەردەوام و تایبەت بۆ بەیتی خومەینی ڕەچاوکراوە و دەکرێت.

بەیت ١

لە بوودجەی ساڵی ۹٨، کۆی ئەو پارانەی کە تایبەت بە ڕێکخراوە و بنکەکانی ژێر چاوەدێری بەیتی خومەینی بوو ٦۰ ملیار تمەن بووە. کە لەم نێوانەدا ۲٦ ملیار و ۲۰۰ ملیۆن تمەن بۆ ڕێکخراوەی بڵاوکە و پاراستنی ئاسەواری ئیمام تەرخانکراوە. ۲٤ ملیار و ٥۰۰ ملیۆن تمەن بۆ بارەگای ئیمام و ٨ ملیار و ٥۱۰ ملیۆن تمەنیش هی توێژینگەی ئیمام خومەینی بووە.

لە بوودجەی ساڵی ۹٦، کۆی ئەو پارانەی کە تایبەت بە بەیتی ڕێبەری پێشووی ئێران بووە ۷٦ ملیار و ۹٨۹ ملیۆن تمەن و لە بوودجەی ساڵی ۹٥یش ٥۹ ملیار و ٥۳۷ ملیۆن تمەن بووە. بەپێ ئەم شتانەی کە گوترا، تەنیا لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو، تێچووی بەیتی خومەینی ۲۰٨ ملیار تمەن بووە کە لە بوودجەی گشتی ئێران دابینکراوە.

بەڵام ئەم بوودجانە بۆ چ کارگەلێک ڕەچاوکراوە؟ لە لاپەڕەکانی ۲۲٨، ۲۲۹ و ۲۳۱ی بەرگی یەکەمی پەیوەستی چوارەمی کتێبی بوودجەی ساڵی ۹٨ و هەروەها لاپەڕەکانی ۲۰۲، ۲۰۳ و ۲۱۳ و پەیوەستی یەکەم زانیاری زۆرتر سەبارەت بەمە هەیە.

 

ڕیزی بوودجەی ڕێکخراوەی بڵاوکە و پاراستنی ئاسەواری ئیمام:

لە کۆی ۲٦ ملیار و ۲۰۰ ملیۆن تمەن بوودجەی ڕێکخراوەی بڵاوکە و پاراستن،  ٦ ملیار و ۲۰۰ ملیۆن تمەن بوودجەی ئاوەدانکردنەوە و ۲۰ ملیار تمەن بوودجەی تێچووە ڕۆژانەکانە. لەکۆی ٦.۲ ملیۆن تمەن بوودجەی ئاوەدانکردنەو ٤۳۰ ملیۆن تمەن بۆ پاراستن و موڵکییەتی کۆی کەلتووری بەیتی ئیمام لە قومە و ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ دابینکردن و نۆژەنکردنەوەی کەرەستە و دەزگاکانە.

بەیت ٢

۲۰ ملیار بوودجە بۆ تێچووە ڕۆژانەکان لە ۹ بەشی ژێرەوە دابەش و دیاری کراوە:

۸۲۳ملیۆن تمەن بۆ پێشکەشکردنی کتێب بۆ توێژینەران و بیرمەندانی نێوخۆیی و بیانی و کتێبخانە گشتییەکان و ناوەندە زانستی، کەلتووری و هونەرییەکان. ۲ ملیار و ٥۷ ملیۆن تمەن، بۆ بەڕێوەبردن و پاڵپشتی لە کۆنفڕانسگەلێکی زانستی، کەلتووری و هونەری لەبواری ئەندێشەکانی ئیمام. یەک ملیار و ٨۷۷ ملیۆن تمەن بۆ دانان و بڵاوکردنەوەی مانگنامە، وەرزنامە، حەوتەنام و گاهنامەی زانستی، پڕۆپاگاندە و کەلتووری پەیوەندیدار لەگەڵ ئەندێشەکانی ئیمام.

٥٤۹ ملیۆن تمەن، بۆ پاڵپشتی لە چالاکی کەلتووری و هونەری پەیوەندیدار بە ئەندێشەکانی ئیمام خومەینی

یەک ملیار و ٦۹۱ ملیۆن تمەن، بۆ پاڵپشتی لە چاپی زانستنامەی ئیمام خومەینی

۳ ملیار و ٨۲٤ ملیۆن تمەن، بۆ پاڵپشتی لە ماڵپەڕی پۆرتاڵی ئیمام خومەینی بە چوار زمانی فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی و فەڕانسەیی

۳ ملیار و ۷٦۰ ملیۆن تمەن، بۆ پاڵپشتی و بەڕێوەبردنی ڕێوەڕەسمی ۱٤ی جۆزەردان لە بارەگای ئیمام

٤ ملیار و ٤۱۹ ملیۆن تمەن، بۆ ناساندن و کڕینی سەرچاوە نووسراوییەکان، وێنەیی، دەنگی و ئاسەواری تایبەتی بۆ تەواوکردنی ئارشیڤ و پاراستنی مۆزەخانەی ئاسەواری ئیمام

١ ملیار تمەن بۆ پاراستن و ڕاگرتنی ئەوشوێنانەی کە بە نێوی ئیمامەوە ناسراوە

بەیت ٣

ڕیزی بوودجەی بارەگای خومەینی

لەکۆی ۲٤ ملیار و ٥۰۰ ملیۆن تمەن بوودجەی بارەگای ئیمام، ۱۰ ملیار و ٥۰۰ ملیۆن تمەنی بۆ ئاوەدانکردنەوە و ۱٤ ملیار تمەن بۆ تێچووە ڕۆژانەکان تەرخان کراوە.

بوودجەی ئاوەندانکردنەوە لەژێر ناوی "تەواوکردنی کۆی فەرهەنگی بارەگای پاکی ئیمام" دیاری کراوە. پڕۆژەیێک کە لە ساڵی ۱۳٨۷ دەستیپێکردووە و بەوشێوە کە لە بوودجە دیاریکراوە لە ساڵی ۱٤۰۰ کۆتایی دێت. تا کۆتایی ساڵی ۹٦ زیاتر لە ۲۲٥ ملیار تمەن لە بوودجەی گشتی بەم پڕۆژەیە تەرخان درابوو.

بەیت ٤

بوودجەکەش لە سێ بەشی ژێرەوە دابەش کراوە:

٦ملیار و ٥۰۰ ملیۆن تمەن، بۆ بەڕێوە بەردنی کاروباری بارەگا و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری

۷ ملیار تمەن، بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوەڕەسمی ساڵوەگەری مردنی ئیمام و یادگارەکەی

٥۰۰ ملیۆن تمەن، بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوەڕەسمی نیشتمانی و مەزهەبی، جێژن و ڕێکەوتە پەیوەندیدارەکان

 

خاڵ: تا ئێرەی بوودجەکە دوو ڕیزی جودا یەکێک لقی ڕێکخراوەی پاراستن و بڵاوکە و ئەویتر لقی بارەگای ڕیزی ئیمام بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی مردن یان ۱٤ی جۆزەردان، دانرابوو. بەکۆکردنی ئەم دو ڕیزە دەتوانین بڵێین لە سەرچاوەی بوودجەی گشتی ڕێوەڕەسمی ساڵوەگەری مردنی ڕێبەری پێشووی ئێران، ئەمساڵ ۱۰ ملیار و ۷٦۰ ملیۆن تمەن تێچووی لەسەر بوودجەی گشتی داناوە.

بەیت ٥

ڕیزی بوودجەی توێژینگەی ئیمام خومەینی

لە کۆی ٨ ملیار و ٥۱۰ ملیۆن تمەن بوودجەی توێژینگەی ئیمام خومەینی، ۱۱۰ ملیۆن تمەنی بۆ ئاوەدانکردنەوە (لەژێرناوی دابینکردن و نۆژەنکردنەوەی کەرەستە و دەزگاکان) ٨ ملیار و ٤۰۰ ملیۆن تمەن بوودجە بۆ تێچووە ڕۆژانەکانە کە لە چوار بەشی ژێرەوە دیاریکراوەو دابەشبووە:

۳ ملیار و ٦۰۰ ملیۆن تمەن، بۆ توێژینەوە کردەییەکان

یەک ملیار و ۱۹۱ ملیۆن تمەن، بۆ پەروەردەکردنی توێژینەری دوکتەرا

۲ ملیار و ۳۰۹ ملیۆن تمەن، بۆ پەروەردە کردنی توێژینەری کارناسی باڵا

یەک ملیار و ۳۰۰ ملیۆن تمەن، بۆ ناساندنی ئاسەواری توێژینەوە باشەکان لە بواری خوێندن سەبارەت بە ئیمام

بەیت ٦

بەپێ ئەو زانیارییانەی کە لە ماڵپەڕی فەرمی توێژینگەی ئیمامدا هەیە، ئەم ڕێکخراوەیە لە لەساڵی ۱۳۷٥ بە مەبەستی توێژینەوە لە لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیان و ئەندێشەکانی ئیمام و ناساندنی ڕوانگەکانی و شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوە زانستییەکانی نێوخۆ و دەرەوەی ئێران و هەروەها پەروەردەکردنی تاقیکار لەم بوارەدا، دەستی بەئیش کردووە.

بەپێ زانیارییە بڵاوکراوەکان لە لایەن ڕێکخراوەی باڵای توێژینەوە و پلانداڕێژی ڕاهێنانی باڵا، لەساڵی خوێندنی ۹٦-۹٥، ۱۷٥ خوێندکار ( ۱۲٥ خوێندکار لە قوناغی کارناسی باڵا و ٥۰ خوێندکار لە قوناغی دوکتەرای پسپۆڕی PhD) لەم ڕێکخراوەیە خەریکی خوێندن بوون.

بەبەراوردێک، بوودجەی توێژینگەی ئیمام خومەینی بەرامبەری دەکا لەگەڵ بوودجەی توێژینگەی ژینگەیی، ٥۰۰ ملیۆن تمەن زیاتر لە بوودجەی توێژینگەی ئابووری و ۳.٥ ئەوەندەی بوودجەی توێژینگەی قەیرانە سروشتییەکان لە ساڵی ۹٨ دایە.