Skip to main content

بەریتانیا هۆشداری دایە ئێران خۆى لە قەرەى ترامپ نەدات

بڕیتانیا هۆشداری دایە ئێران خۆببوێری لە بزواندنی ترامپ یاخود چاوەڕیی تۆڵە بێت
AvaToday caption
posted onMay 20, 2019
nocomment

 

جرێمی هانت وەزیری دەرەوەی بڕیتانیا داوای لە ئێران کرد ئیرادەی ئەمریکا بە کەم نەگرێت و هۆشداری بە کۆماری ئیسلامیدا لەئەگەری هێرش بۆسەر بەرژوەندییەکانی ئەمریکا ئەوە چاوەڕوانی کردەوەی هاوشێوە بێت.

بە پێی ڕاپۆڕتی ڕۆیتێزر هانت لە پەراوێزی دانیشتنی کۆڕی گشتی تەندرووستی لە ژنێڤ گووتی: دەمهەوێ بە ئێرانییەکان بڵێم ئیرادەی ئەمریکاییەکان بە کەم نەگرن. ئەوان نایانهەوێ دژ بە ئێران شەربکەن بەڵام ئەگەر هێرش بکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانیان ئەمریکاییەکان وەڵامیان دەدنەوە و ئەوە ئەو شتەیە کە پێویستە ئێرانییەکان بە وردی بیری لێبکەنەوە.

بڕیتانیا هاوڕێ لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپایی بەشدار لە ڕێککەوتنی بەرجام، ڕایگەیاندووە پێبەندی ڕێککەوتنەکە دەبێ و حەوتووی ڕابردوو هۆشداری دا لەمەڕ ڕوودانی تێکهەڵچوونێکی نەخوازراو و داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد نەگەڕێتەوە سەر رێبازی ئەتۆمی بوون.

دوای قووڵ بوونەوەی بشێوییەکانی  نێوان ئێران و ئەمریکا و هۆشداری واشنگتۆن سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئێران لە ناوچەکە، فەرماندەیەکی بڕیتانیایی حەوتووی ڕابردوو بوونی هەڕەشە لەسەر هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕ دژی داعش ڕەت کردەوە.