
جرێمی هانت وەزیری دەرەوەی بڕیتانیا داوای لە ئێران کرد ئیرادەی ئەمریکا بە کەم نەگرێت و هۆشداری بە کۆماری ئیسلامیدا لەئەگەری هێرش بۆسەر بەرژوەندییەکانی ئەمریکا ئەوە چاوەڕوانی کردەوەی هاوشێوە بێت.
بە پێی ڕاپۆڕتی ڕۆیتێزر هانت لە پەراوێزی دانیشتنی کۆڕی گشتی تەندرووستی لە ژنێڤ گووتی: دەمهەوێ بە ئێرانییەکان بڵێم ئیرادەی ئەمریکاییەکان بە کەم نەگرن. ئەوان نایانهەوێ دژ بە ئێران شەربکەن بەڵام ئەگەر هێرش بکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانیان ئەمریکاییەکان وەڵامیان دەدنەوە و ئەوە ئەو شتەیە کە پێویستە ئێرانییەکان بە وردی بیری لێبکەنەوە.
بڕیتانیا هاوڕێ لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپایی بەشدار لە ڕێککەوتنی بەرجام، ڕایگەیاندووە پێبەندی ڕێککەوتنەکە دەبێ و حەوتووی ڕابردوو هۆشداری دا لەمەڕ ڕوودانی تێکهەڵچوونێکی نەخوازراو و داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد نەگەڕێتەوە سەر رێبازی ئەتۆمی بوون.
دوای قووڵ بوونەوەی بشێوییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و هۆشداری واشنگتۆن سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئێران لە ناوچەکە، فەرماندەیەکی بڕیتانیایی حەوتووی ڕابردوو بوونی هەڕەشە لەسەر هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕ دژی داعش ڕەت کردەوە.