Skip to main content

سەرۆکی ماڵی جوتیارانی هەمەدان: هەمەدان ٢٠ ساڵ زووتر تووشی کێشەی کەم ئاوی دەبێتەوە

سەرۆکی ماڵی جوتیارانی هەمەدان: هەمەدان ٢٠ ساڵ زووتر تووشی کێشەی کەم ئاوی دەبێتەوە
لە ئێستادا زۆربەی پارێزگاکانی ئێران لەگەڵ کێشەی کەم ئاوی ڕووبەڕوون
posted onAugust 12, 2018
nocomment

 

 

ئەبولقاسمی سوزەنچی سەرۆکی ماڵی جوتیارانی هەمەدان لە وتووێژێک لە گەڵ ئیسنا گووتویەتی هەمەدان ٢٠ ساڵ زووتر تووشی کێشەی کەم ئاوی دەبێت.

 

لە درێژەی قسەکانیدا گوتویەتی هیچ هەوڵێکی کاریگەر بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو و قەیرانی کەم ئاوی لە ئارادانییە، لە هیچ کوێی دونیادا کەڵک لە ئاوەکانی ژێر زەوی وەرناگیرێت بەڵام لە لە ئێراندا زیاتر لە ١٢٠ میلیاردی چوارگۆشەی ئاوەکانی ژێر زەوی کەڵکی لێوەرگیراوە.

 

سەرۆکی ماڵی جوتیارانی هەمەدان وێڕای ڕەخنە گرتن لە وەزارەتی وزە سەبارەت بە هەوڵەکانیان بۆ دەرهێنانی ئاوی ژێر زەوی گووتیشی، رێژەی ئەو زێدە هەڵگیراوەی کە وەزارەتی وزە باسی کردووە ٥٤ لەسەد بۆ هەر چاڵاوێکی ڕێگە پێدراوە بەڵام ئێستا ٢٦ لەسەدی چاڵاوە ڕێگە پێنەدراوەکانیش کەوتوونە بەر هەڵمەتی ئاو لێ دەرهێنان.

 

بە پێی ئەو پێشبینیانەی کراون و بە گووتەی کاڕناسان، بە هۆی بەکارهێنانی زیاد لە ئاستی پێویستی ئاوەکانی ژێر زەوی و سیستەمی سوننەتی ئاوداشتن و ئاڵۆگۆڕە ژینگەیێکان تا کەمتر لە ٥٠ ساڵی داهاتوو زۆربەی پارێزگاکانی ئێران تووشی کێشەی کەم ئاوی دەبن.

 

لە ئێستادا زۆربەی پارێزگاکانی ئێران لەگەڵ کێشەی کەم ئاوی ڕووبەڕوون و کەرتی کشتوکاڵ کە سەرچاوەی ڕسقی زۆربەی خەڵکی ئێرانە لە چەندین پارێزگای ئەو وڵاتە بە یەکجاری پەکی کەوتووە.