Skip to main content

سیاسەتی دووڕووانەى کۆماری ئیسلامی بەرامبەر کوشتنی هاووڵاتیان

سیاسەتی دووڕووانەى کۆماری ئیسلامی بەرامبەر کوشتنی هاووڵاتیان
AvaToday caption
posted onApril 29, 2019
nocomment

 

پاش کوشتنی ئاخوندێکی کۆماری ئیسلامی بە دەستی کەسێکی ناڕازی و دژى چوونە نێو ئێرانى هێزەکانى حەشدی شەعبی و فوتوای مەرجەعە باڵاکانی شێعە بۆ سەرجێی شەرعی ژنانی ئێرانی لە گەڵ ئەم ملشیا عێراقییە، خامنەیی فەرمانی ڕووبەووبوونەوەیەکى توندی دژ بە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دا کە تیایدا بکوژی ئاخوندەکە باسی کارەکەی خۆی و بوێرییەکانى و چەکڕاوەشاندنەکانى کردبوو و بڵاو کردبووەوە.

 

ئێستا بە گوشارخستنە سەر ئەو سلبریتیانە کە نایانهەوێ چیتر هاوڕێی پڕوپاگەندەی کۆمارى ئیسلامى و مانەوەى دەسەڵاتى ئەو دەسەڵاتە سەرکوتکەرە بن، ڕژێمى ئێران دەیهەوێ هەم ترس و دڵەڕاوکێ لە نێوان خەڵک پەرە پێ بدەن و هەم هەوڵی کونتڕۆڵکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سەرکوتى دەنگى سلبریتییەکان بدەن.

کوشتنی ئاخوند قاسمی لە شوێنێکی گشتی و بە دەستی کەسێکی ئاسایی، ترس و دڵەڕاوکێی خستووتە نێو کۆمەڵگای ئاخوندەکان و بە توندی باس لە سزادانی ئەو کەسانە دەکەن کە پەیوەندییان بەم کوشتنەوە هەبووە، کەچی ڕۆژێک پێش لە کوشتنی ئاخوند قاسمی و لە تاران و لەنێو شەقامدا پارێزەرێکی پێوەندیدار بە دۆسییەی بانکی سەرمایە تێرۆر دەکرێت، کەچى هیچ جۆرە هەڵوێستێک لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییەوە نابینرێت.

هەر چەند مانگ پێشتریش فەرشید هەکی چالاکی مەدەنی لە شەقامێکی تاران و پاشان ئاگەرتێپەردان لە تەرمەکەی، هیچ یەک لەبەرپرسانی کۆماری ئیسلامی نەهێنایە دەنگ. لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت کە کۆمارى ئیسلامى و ڕژێمى ئێران خوازیارى دابینکردنى ئاسایش و دادپەروەرى نین لە نێوان خەڵک و گەلانى ئێران، بەڵکو هۆکارن بۆ لەنێوبردنى هەر جۆرە دەنگێکى ئازادیخواز و دادپەروەر و لەنێو بردنى ئەو ترس و لەمپەرانەى کە دێتە بەردەم درێژکردنەوەى دەسەڵاتەکەیان.